61

570 126 332
                                    

Unedited





"کلارا من زۆر _"
ئەلێکس دەستی پێکرد.

"نەخێر _"
گووتم.
"نەخێر تۆ نابێ _نابێ_"

ئەو داوای لێبوردن دەکا.
چونکە ئەوانە ڕاستە.
ئەوە ڕاستە.
نەخێر.
نەخێر.

ئەلێکس ناتوانێ_ناکرێ_ بەڵام ئەو کردی.

"کلارا من زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
گووتی.

داوای لێبوردن دەکەم.
داوای لێبوردن دەکەم.

چۆن_چۆن؟

لەناکاو لێی دوورکەوتمەوە وە تەماشای دەکردم_

جەیک درۆی لەگەڵ کردم بەڵام ئەلێکس _ئەلێکس-ئەو-خودایە

"کلارا بمبورە_"

"بمبورە؟"
بە دەنگی لەرزیوەوە گووتم
"بمبورە؟چۆن_چۆن دەتوانی بیربکەیتەوە کە داوای لێبوردنێک ئەمە چارە دەکا؟ تۆ هەموو شتێکت زۆر بەخراپی تێکدا و داوای لێبوردن دەکەی وەک ئەوەی بەمە هەموو شتێک چارە ببێ. ناتوانم-ناتوانم-چۆن توانیت ئەمە بکەی؟ تۆ ئەو کەسە بووی کە باوەڕم پێتبوو. تۆ تاکە کەس بووی کە هەردەم_چۆن_چۆن_"

"بمبورە."
دووبارە بە داماوی گووتی.

"داوای لێبوردن هیچ شتێکی چارە ناکا!"
هاوارم کرد.
"تۆ درۆت لەگەڵ کردم! ت-تۆ سەرخۆش بوویت و تۆ شوفێریت کرد. تۆ ئۆتۆمبێلەکەت تێکشکاند. تۆ_تۆ_"

نەمدەزانی هێشتا بەرەو دواوە دەجوڵێمەوە تا خۆم لەسەیارەکەی پشتم دا. دەبێ بڕۆم بەڵام-بەڵام ناتوانم_

بەڵام ڕێبیکا ڕاست دەکا دەبێ ڕووبەڕووی ئەمە ببمەوە دەبێ ڕووبەڕووی ئەمە ببمەوە ئێستا بەڵام_

"ئەلێکس چۆن-چۆن_"
نەمدەتوانی تێبگەم چۆن وەها بە ئاسانی دەربارەی کەسێکەوە هەڵە بووم.

"من هەڵەیەکم کرد!"
گووتی.
"وادەزانی ئەمە نازانم!"

هەڵەیەک!
ئەو هەڵەیەکی کرد.
نەخێر، ئەمە وەک هەڵەیەک حساب بکرێ.

وە نەمدەتوانی هەر وا بە ئاسانی لەبیری بکەم.
ناتوانم لەبیری بکەم.

"هەڵەیەک؟"
پرسیم.
"هەڵەیەک ئەوەیە، ئۆه من بە هەڵە کەچەبم بەناو خواردنەکەت داکرد نەک ئەوەی، ئۆه بە هەڵە ئۆتۆمبێڵەکەم تێکشکاند و خەریک بوو دوو کەس بە کوشتبدەم. ئەلێکس!"

"من بە ئەنقەست وامنەکرد!"
هاواری کرد و ڕووم لەلایەکی تر کرد، زۆرم لەخۆم دەکرد تا نەگریم. کەوا هیچ شتێک نەماوە تا بگریم بۆی.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now