UNEDITED
هەردووکمان وەستابووین و لەیەکمان دەڕوانی. کەسمان نیازی کشانەوەمان نەبوو.
"تۆ پێویستە بهێڵیت ڕوونی بکەمەوە. ئەوەم لێقەرزاری."
گووتی."من هیچی تۆ قەرزار نیم."
بە توڕەیی گووتم.
"چونکە چیتر ناتناسمەوە."بە بێهەستی سەیری کردم. ڕووخساری هەموو هەوڵیدا بوو تا هەستەکانی بشارێتەوە و بە ساردی دەربکەوێ. چاوەکانی تاریک بوون بەهۆی توڕەیی لەگەڵ ئەوەشدا ڕووخساری سارد بوو
" بۆچی هاتیتە ئێرە؟"
دەنگی ڕەق و سارد بوو. هیچ ڕابوردنێکی تێدانەبوو." چونکە من وەڵامم دەویست."
گووتم."بۆچی؟"
گووتی.
"بۆچی وەڵامی ئەو پرسیارانەت دەوێ کە ناتوانی بەرگەیان بگریت."گازێکم لە لێوم دا و هەوڵمدەدا شتێک بدۆزمەوە تا بیڵێم بەڵام بێدەنگ مامەوە چونکە ئەو ڕاست دەکا.
بۆچی وەها تێنووی وەڵام بووم؟
بۆچی خۆم تێکەڵی هەموو ئەو شتانە دەکەم ئەگەر گرنگیان بۆم نەبێت؟
گرنگیان بۆم هەبوو.
هێشتا هەیە.
زیاتر لەوەی پێویستە.
" ناز-نازانم."
گووتم و سەرم نزمکردەوە.هیچی نەگووت. هەردووکمان وەستابووین و بێدەنگیەکی قورس باڵی بەسەردا کێشابووین.
"لەگەڵم وەرە و بۆت ڕووندەکەمەوە."
ئەم جارەیان بە ئارامی گووتی."ئاخر چۆن - بە چ شێوەیەک ڕوونی دەکەیتەوە,"
گووتم بێ ئەوەی سەرم بەرزبکەمەوە." لەوانەیە هیچ شتێک."
گووتی.
"بەڵام ئەگەر هەر لە خۆتەوە بڕیارم لەسەر بدەیت ئەوا وابیردەکەمەوە پێویستە بزانیت بابەتەکە چەند خراپە. "بێدەنگ بووم بەڵام وەڵامەکەم دەزانی. سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی زانیم هێشتا هەستم بە ناپارێزراوی نەدەکرد.
"باشە."
گووتم لەکاتێکدا مێشکم پێیدەگووتم ڕابکە.
" ڕوونی بکەوە. "_________________________
هەردووکمان چووینە پاڕکی ناوەند ئەو شوێنەی یاریگای خلیسکێنەی لێبوو. پاڕکەکە چۆڵ بوو ئێستا کە بە نزیکەیی کاتژمێر یازدەی شەوی کریسمس بوو کە دەبێت ئێستا هەمووان لەگەڵ خێزانەکانیان کۆببنەوە و ئاهەنگ لەگەڵ هاوڕێکانیان بگێڕن.
YOU ARE READING
The Guy Next Door~Kurdish~✔️
General Fiction"هەموو کچێکی باش کوڕێکی خراپی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی باش بێت" "هەموو کوڕێکی خراپ کچێکی باشی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی خراپ بێت." "هەرکاتێک بەدوای خۆشەویستی گەڕایت دوور مەڕوانە لەوانەیە لەبەر دەرگات بێت." کلارا وێڵسن پاڵەوانە سەیرەکەی ئەم چیڕۆکە لەگەڵ دوو...