43

696 157 178
                                    

Unedited


بۆیەی زەیتی.

نەتالیا ئەندرسۆن قوتویەکی پڕی بۆیەی زەیتی ڕەشی بەسەر داکردم و جا کاتێکی باشتریشی نەدۆزیەوە.

باشە، ئەو کارە پیسەکان بە دەستی خۆی ناکات بەڵکو کۆیلەکانی بۆی دەکەن کە هەر ئەو دەقەیە هەموویان گرتن.

هەمووان لەپاش ئەوە شڵەژان. زۆربەیان پێدەکەنین و ئەوانی تریش هاواریان دەکرد کە کاتە خۆشەکە تێکدرا.

ڕاستگۆ بم، من کەمێک ئاسودە بووم.

تا ئەوکاتە هیچ ئاگام لە خۆم نەبوو. دڵخوازترین گوڵم، قسەکانی ئەلێکس و هەموو شتەکانی تر کە خەریک بوو بێ بیرکردنەوە بڕیار بدەم. خەریک بوو وەک شێتێک پێی بڵێم بەڵێ.

کەواتە لەلایەکەوە ئەو کارەی نەتالیا کەمێک باشبوو، چونکە وەک زەنگێکی وریاکەرەوە بەئاگای هێنامەوە لەوەی کە خەریک بوو چیبکەم وە ئەگەر ڕۆژێک دابێت سوپاسگوزاری نەتالیا بم، بۆ ئەمەیە.

"کەواتە جارێکی تریش ئەو دوانەتان لە ئۆفیسەکەم دەبینمەوە."

سەیری بەڕێوبەرم کرد کە زۆر توڕەبوو. سوپاس بۆ خودا ئەم جارەیان لە من نەبوو.

نەتالیا ئۆفێکی کرد و لەسەر کورسیەک دانیشت بەڵام من بە وەستاویی مامەوە. ئەوکاتەی کە بۆیەکەم بەسەرکەوت، سەمانثا یەکەم کەس بوو کە کاردانەوەی هەبوو، خێرا دەستی گرتم،. بردمی بۆ حەمام. شامپۆکەی پێدام کە لە تاقەکەی خۆیەوە هێنابووی تا هەموو بۆیەکە بەجوانی لەسەر جەستەم لاببەم پێش ئەوەی ماک جێبهێڵێ.

کە هاتمە دەرەوە سەمانثا پێی گووتم، پێویستە بچمە ئۆفیسی بەڕێوبەر.

لەوکاتەدا ئەلێکس دەرکەوت، و زۆر توڕە دیاربوو کە منی بینی و دەستە جلێکی پێدام.

جلەکانی نەتالیا.

ئەلێکس کۆدی تاقەکەی دەزانی و هەموو جلەکانی نەتالیای دەرهێنابوو وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو کارە شێتانەیەی.

"ئەو ڕەفتارە شایەنی دەرکردنە."
خاتوون دەیڤس بە توڕەیی بە نەتالیای گوت، کە تەنانەت خۆشی تێکنەدا.

"بەڵام لەبەرئەوەی کە کچی باوکێکی خانەدانی، تەنیا دەتوانم سزات بدەم و قسە لەگەڵ باوکت بکەم."

نەتالیا دەمی بە داخراوی هێشتەوە بەڵام بێ جوڵە مایەوە وەک ئەوەی لای گرنگ نەبێ تا جلەکانی بینیم.

"ئەوە جلەکانی منە؟"
بە دەنگی بەرز گووتی و چاوەکانی زەق بوون.

"ئەلێکس پێیدام. "
بە ساردی گووتم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now