12

990 197 138
                                    

UNEDITED

"ماچی کچێکم کرد و بەدڵم بوو هیوادارم خۆشەویستەکەم لای هیچ نەبێت...."

"باوەڕم پێبکە ،هەر گرنگیشی پێنادات.."
گوێم لە دەنگێک بوو کە گۆرانیەکەی پێبڕیم.
"ئەو تەنیا پەشیمانە لەوەی لەوێ نەبووە و ئەوەی نەبینیوە."

دەمم لە سەرسامیدا کرایەوە ،کە جەیکم بینی لەسەر لێواری پەنجەرەکەی دانیشتبوو و زەردەخەنە بەفیزەکەی لەسەر لێوی بوو.

باشە،دەتوانم بڵێم ئەمە توندوتیژییە لەبەرامبەر بۆشایی کەسێتی.مەبەستم ئەوە چ سیخوڕێکە کە بەدوای کچێک کەوتووە بە بێئازاری بۆخۆی گۆرانی دەڵێت؟

"ببورە،بەبێ ئازاری؟!" 
جەیک گووتی و بۆم دەرکەوت بە دەنگی بەرز ئەوەم گووت.
"سوێند دەخۆم دەمتوانی گوێم لە هاوار و ئازاری ئاژەڵەکان بێت کە گوێیان لەم دەنگەی تۆ بوو."

بە گرژی سەیرم کرد.

"واتە وەک ئاژەڵێک هاوارت دەکرد و ئازارت هەبوو کە گوێت لە گۆرانیەکەم بوو."

"خەریک بوو."
بە خەندەوە گووتی.

"ها!"
بە سەرکەوتوویی گوتم .
      "تۆ تازە دانت نا بە ئاژەڵی خۆت. "                      

"ها!"
جەیک گووتی.                                    
"تازە دانت نا بەوەی کە خراپترین گۆرانیبێژی کە هەتا ئێستا هەبێت."

"شتێکی باشتر لە چاودێریکردنی کچێک نییە تا بیکەیت؟"
پێم گوت.
"دەزانی ئەمە تەنیا شێتەکان دەیکەن.ئۆه! چاوەڕێکە. تۆ هەرخۆت شێتیت."

"شتێکی باشترت نییە بیکەیت لە کوشتنی چەندین کەس بەهۆی دەنگە ناخۆشەکەتەوە کە بەدووری بیست میل دەڕوات. "
بەلەرزەوە گووتی.
" وە تەنانەت با باسی سەماکە هەر نەکەم."

" تۆ مەحاڵیت."
گووتم و سەرم ڕاوەشاند.

" وە تۆش ڕێتێنەچوویت. "
گووتی.

" وە تۆش نەف...... "
ووتم پێش ئەوەی قسەکەم پێببڕێ.

"ئاگاداری زمانت بە خاتوون وێڵسن."
بە تۆنێکی توند گووتی کە زۆر لە هی دایکم دەچوو.
"ڕەوشتی قسەکردنت چی لێبەسەرهاتووە؟"

زەردەخەنەیەکی گەورەی ساختەم کرد.

"لەگەڵ جوامێریەکەی بەڕێز هەندرسۆن نەمان."
پێم گوت.

"ئا لێرەدا هەڵەیت."
پێی گوتم..
"جوامێری هەرگیز کاری من نەبووە. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now