33

723 170 275
                                    

UNEDITED


"پێویستە لە من دووربکەویتەوە "
دەرگاکەم کردەوە و هەنگاوم نایە ناو ساردیەکە.

"کلارا پێویستە بهێڵی هەموو شتێکت بۆ ڕوونبکەمەوە."
دەنگی هەم تیژ و هەم خەفەتاوی بوو.

"چی ڕووندەکەیتەوە؟"
گووتم و خێراتر ڕۆیشتم.
"پێویست ناکات هیچ ڕوونبکەیتەوە .هەموو شتێکم بە ڕوونی بینی."

لەکۆتاییدا گەیشتەوە پێم و مەچەکی گرتم.

"بۆ کۆتایی بابەتەکە باز مەدە."
بە دەنگێکی نزم گووتی.

مەچەکم بەتوندی لەدەستی دەرهێنا.

"بڕواناکەم توانای شتێکی لەوشێوەت هەیە.بەڵام پیرۆزە جەیک دووبارە سەلماندت من هەڵە بووم."
گووتم.
"لەڕاستیدا بڕواناکەم چۆن متمانەم پێکردیت یان بەوەی لێرە وەستاوم و قسەت لەگەڵ دەکەم چونکە تۆ وەحشیت وە بێهیوات کردم."

کەمێک پێش ئێستا.
                                                

"یانە؟"
بە تیژی گووتم.
"یانی جەیک لێرەیە؟ئەو شوێنەی خەڵکی خۆیان دەکوژن ئەوەندەی ئاهەنگ بگێڕن؟"

سپێنسەر چاوی سوڕاند.
"تۆ بەڕاستی بێزارکەریت."
گووتی و ڕێنوێنی کردم بۆ یانەی تریس.

"ئەو کچە وا دەڵێ کە بەستەری پەمەیی لە قژی بەستووە."
بەخێرایی پێم گووت.لە شوێنی خۆم وەستام و سپێنسەر ئاوڕی دایەوە ،برۆی بەرزکردەوە.

"ئێستا چی؟"

"من نایێم."
بە توندی گووتم.
"من متمانەم بە جەیک هەیە یانی ئەو متمانەیەی لێ قەرزارم .وە دڵنیام دەتوانێ ئاگای لە خۆی بێت."

چاوی سوڕاند.
"تۆ هەربەڕاستی شتێکی تریت .کێ دەتوانێ ئاگای لە تۆ بێت؟"

پشتگوێم خست و ڕووم سوڕاند.ویستم تەکسیەک بگرم کە لەدوامەوە گووتی.
"هەرگیز جارێکی تر ئەم هەلەت بۆ ناڕەخسێتەوە ،کلارا."

"گرنگی پێنادەم."

"بەڵێ تۆ گرنگی پێدەدەیت."
گووتی و دەستی گرتم ، ڕووی سوڕاندم.
"دەزانم متمانەم پێناکەیت و گلەییت لێناکەم بەڵام پێویستە ڕاستیەکان بزانیت."

"وە بۆچی ئەوەندە پەرۆشی یارمەتیدانمیت ؟هاه؟"
بە توڕەیی گووتم.
"بۆچی ئەوەندە دەتەوێ ڕاستیەکان بزانم."

"چونکە جەیک هەندرسۆن زۆر زیاترە لەو چاوە جوانە و خەندە هۆشبەرەی."
بە نەرمی گوتی.
"وە لەڕاستیدا من گرنگی پێدەدەم و ئەوەی دەیەوێ بیکات....."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now