69

1.2K 128 200
                                    

Unedited

_هاوڕێیان پێش هەموو شتێک ئەمە چاپتەرێکی زۆر درێژ بوو و لەوانەیە پارچەیەک دووبارە بووبێتەوە، کاتی سەیرکردنم نییە، هەربەزۆر تەواوم کرد. جا دواتر ئیدیتی دەکەم بۆتان بەس جارێ هەر دامنا. هیوادارم بمبورن بۆ هەڵەکانم و هێشتا دوو چاپتەر ماوە. ئەوانیشم کەمم ماوە هەر تەواوم کرد دایدەنێم.

خوێندنەوەیەکی بە چێژ 💖✨

دوای شەش ساڵ.


"نەفرەت. نەفرەت. نەفرەت."
نەفرەتم کرد کە بەخێرایی لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە و دەمویست پێڵاوەکەم بخەمە قاچم بێ ئەوەی بکەوم.

"بیرم دەکردەوە دەبێ کەی لەخەو هەڵسی"
میشێلا گووتی و پشتی بە دیوارێک دادابوو لەبەرامبەر ئەسانسۆرەکە وەستابوو، قاوەیەکی لەدەست بوو.
"گرەوم لەسەر پازدە خولەک زووتر کرد"

"ئەوە پێم ڕادەبوێری؟"
گووتم
"نەتدەتوانی زووتر خەبەرم بکەیتەوە؟"

"ئەگەر وام کردبا خۆشی ئەوەم لەدەست دەچوو تۆ کە تۆ بەوشێوەیە ببینم، وا دەستەکانت وەک ئۆکتۆپس دەجوڵێنی."
گووتی و چاوەکانی تەسک کردەوە کە جلەکانی بینیم

"هەربەڕاستی ئەوە دەپۆشی؟ "

" بۆ چ کێشەیەکی هەیە؟ "

لەسەرەوە بۆ خوارەوە منی پشکنی.

" پرسیارە ڕاستەکە ئەوەیە چ کێشەیەکی نییە؟"

" هێی. "
بەرگریم کرد.." من زۆر بیرم لێکردۆتەوە! "

" ئاشکرایە ئەوەندە بیرکردنەوەت بەس نەبووە."
گووتی.
"باوکم بەدڵنیاییەوە شتێکی باشتری لەمە هەڵدەبژارد."

"ئەرێ دەی دوێنێ دوو تاکی جیاوازی هەر پێڵاوێکی لەپێبوو."

میشێلا لەرزەیەکی گرت.
" دەزانم. چی دەبوو گەر من لەوێ نەبووبام؟"

"ئەو زۆر سەرقاڵە لەگەڵ بابەتی بەڵگەنامەی شایەتەکان. "بەرگریم لێکرد.

" من هەر نامەوێ تێبگەم لەوەی چی لەسەری ئەو دوانەتان دەگوزەرێ."
گووتی.
" سوێند دەخۆم کە لەکاتی خوانی ئێواراندا کە باسی کار دەکەن، حەزدەکەم لەسەر چیایەک خۆم فڕێدەمە خوارەوە. "

" منیش ڕێک وەها هەست دەکەم دەربارەی خوانەکان لەگەڵ دایکم"

" نەخێر ،لەویان زیاتر حەزدەکەم چەقۆ لەخۆم بدەم. "
گووتی.
" سوپاس بۆ خودا هەردووکیان لەیەک جیابونەوە. مرۆڤی تەواو ناتوانێ بەیەکجار بەرگەی هەردووکیان بگرێ. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now