67

594 117 244
                                    

Unedited

مەحاڵە.
مەحــــالە.

سەیری وێنەکەم دەکرد و هەوڵم دەدا دوو وشە بەیەکەوە بنێم بەڵام هەموو ئەوەی لەناو مێشکم دەنگی دەدایەوە ئەوەبوو کە خوشکەکەم_

ئۆه خودایە ،وابزانم دەڕشێمەوە.

میشێلا و ئیریک.
میشێلا و ئیریک
میشێلا و ئیریک
میشێلا__

ئەه نەخێر ،بەدڵنیاییەوە دەڕشێمەوە.

ئیریک باوکەکە بوو.
ئیریک میشێلای دووگیان کرد.

ئۆه خودایە گیان. ئەرێ بەس منم یان هەرخۆی شتەکە لە بێمانا دەکا؟

نەخێر لەڕاستیدا ئەمە بەمانایە.یانی من هەر بە ئاسانی باوەڕم کرد کە باوکەکە جەیک بوو و باوەڕم بە درۆیەکەی کرد.

بەڵام ئیریک؟
نابێ ئەو بێ.

لەبەرئەوەی مەحاڵە ئەمانە هەمووی ڕێکەوت بێت.

وێنەکە هەزاران وشەی دەگوت وە دەریدەخست کە میشێلا و ئیریک بەیەکەوە بوون ئەوکاتەی ئەو شازدە ساڵان بووە، لەو کاتەی کە دوگیان بوو.

میشێلا لە نیویۆڕک دووگیان بوو و بۆ خاتری خودا ئەمو نابێ جەیک بووبێت،تەنیا کەسێکی گەمژەی وەک من باوەڕ بەمە دەکا.

بەلام لەکۆتاییدا هەموو شتەکان پێکەوە بەسترابونەوە، جەیک گووتی هاوڕێیەک منی بە ئیریک ناساند. چۆن میشێلا سیدی کەمپەکەی بەدەست کەوت، بۆچی دەترسا لەوەی ئەوانی تر بەوە بزانن.

وابزانم ئەو زانیویەتی کە درۆم کردووە دەربارەی ئەوەی کە دەزانم باوکەکە کێیە هەرچیەک بێت. بەڵام هێشتا باوەڕ بەمە ناکەم.

میشێلا و ئیریک.

وە ئایا ئیریک ئەوی خۆشدەویست؟ ئەوەندە خۆشی دەویست کە وازی لەئێمە هێنا لەبەر ئەو؟ تا لەکۆتاییدا بتوانم لەگەڵ _

بۆ ساتێک وەستام کە درکم بەوە کرد میشێلا چی پێبەخشیم.

دەمتوانی لەگەڵ جەیک بم.
دەمتوانی لەگەڵ جەیک بم.
لەکۆتاییدا دەتوانین بەیەکەوە بین. هیچ ئیریک و شتێک لە گۆڕێدا نییە.
لەکۆتاییدا دەتوانم_

وە خۆشیەکەم بە خێرایی نەما.

دەمتوانی لەگەڵ جەیک بم، بەس ئەی داپیرەم چی؟ چۆن دەتوانم بەجێی بهێڵم؟

ناتوانم.
واناکەم.

وە من نەمدەتوانی داوا لە جەیک بکەم تا لێرە بێ. جەیک لەوانەیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ باوکی نەبووبێ وە لەوانەیە تەنانەت نەیەوێ ببێتە بەڕێوبەری کۆمپانیاکانیش بەڵام ئەوە هێشتا میرات بوو بۆی و داواکردن لەوەی جێی بهێڵێ شتێک نەبوو بتوانم بیکەم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now