9

1K 200 95
                                    

UNEDITED

"ئەی خودایە ئایا ئەو باشە لە باوەشگرتن؟"

خەریک بوو بەهۆی ئەم پرسیارە لەسەر کورسیەکەم بکەوم.

با لە ڕوداوی گەراجەکە دەست پێبکەین وانیە؟ پاش ئەوەی جەیکی'بێسود' جێی هێشتم لەژێر خودا دەزانێ چەند قوتابی کە زۆربەیان دەیانویست بمکوژن،لەلایەن شازادە بە جلە قەڵغانەکەیەوە ڕزگاری کردم کە ئاشکرایە ئەلێکسە.

"ئەوە ئێوە وانەتان نییە بۆی بچن؟"
گووتی.
باشە ئەو وایکرد کچەکان نیگایان توندتر بکەن پێش ئەوەی بڕۆن.خودایە،ئەم خەڵکە خوێنبەر دەتەقێننەوە یان شتێکی تر.

"تۆ خۆشەویستێکی نایابت هەیە،دەزانی."
ئەلێکس ووتی کە بەرەو هۆڵەکە دەڕۆیشتین
"مەبەستم بەتەنیا جێهێشتنی تۆ لەناو ئەو هەموو کچە."

"باشە سەربڵندی بۆ خۆشەویستەکەت."
ووتم.
"بەڕاستی تۆ بوویتە کورتەی کڵێشە،یاریزانە بەناوبانگەکە دووبارە ژوان لەگەڵ شاژنی هاندەران دەبەستێت  "

ئەلێکس پێکەنی و خێرایی دڵم زیادی کرد.واو ،سوێند دەخۆم ئەگەر دڵم پێویست با لە ماراسۆنێک ڕابکات بە یەک زەردەخەنەی ئەلێکس هیچ کاتی نەدەویست تا بگاتە خاڵی کۆتایی.

بەخێرایی شتەکانم لەناو تاقەکەم دەرهێنا کە لە ناوەندی تاقەی ئەلێکس و نەتالیا بوو.من هەموو کاتێک کتێبەکانم لەناو تاقەکەم دانانێم چونکە باوەڕم پێبکە کەس نایەوێ هەردووکیان ببینێ کە یەکتری ماچ دەکەن.

"نەفرەت ،تاقیکردنەوەی بیرکاریمان هەیە ،خوێندووتە؟"
لێی پرسیم.

سەرم هەژاند.نەخێر ڕاستیەکە ئەم کۆتایی هەفتەیە زۆر سەرقاڵ بووم و ژیانە کۆمەڵایەتیەکەم لە قوتابخانە گەیشتۆتە لوتکە بەڵام هەفتەکەی تر سەعیم تیاکرد بۆیە بێ خەمم.

لەگەڵ ئەوەشدا بیرکاری یەکێکە لە وانە دڵخوازەکانم چونکە ئەلێکس لە پشتەوەم دادەنیشتێت وە ئەگەر یەک وانە هەبێت کە تێیدا خراپە ئەوا بیرکارییە.بۆیە بەردەوام لە پشتم دەدات و داوام لێدەکات بڕەکانی بۆ شیبکەمەوە.وەک ئەوە نییە پێی بێزاربم.

بەڵام ئەوەی توڕەم دەکات سەیرکردنەکانی ڕێبیکایە وەک ئەوەی پلانی ئاهەنگەکەمان بۆ دابنێت.

هەرکە من و ئەلێکس چووینە پۆلەوە کتێبەکان لەدەستم کەوتن بەهۆی سەرسامی.

ڕێبیکا و جێرەمی بەیەکەوە دانیشتوون وەها پێدەکەنن وەک ئەوەی هیچ بەیانیەک نەبێت.ئەلێکس کتێبەکانمی هەڵگرتەوە و سەیری ئەوانی کرد.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now