46

753 160 204
                                    

Unedited




"دەی! دەی."
گووتم لەوکاتەی دەمویست ئۆتۆمبێڵەکەم هەڵبکەم.
"دەی. دەی. دەی."

ئۆتۆمبێلەکە بۆ ساتێک هەڵبوو بەڵام دواتر کەمێک جوڵایەوە و بەشێوەیەکی دراماتیکی دووبارە لەکارکەوت.

"ئاخ."
گووتم وسەرم لەسەر سوکانەکە دانا.
"بۆچی من؟"

سەیری کاتژمێرەکەم کرد و بیرم دەکردەوە چی بکەم. هەر خەریک بوو بچمە ژوورەوە و بخەومەوە، بەڵام هەر زووه ئەم بیرکردنەوە پێکەنیناویەم لە مێشکم دەرکرد.
نەمدەتوانی نەچمە قوتابخانە چونکە تاقیکردنەوەم هەبوو.

ئەلێکس زوو ڕۆیشتبوو بۆ ئامادەکاری بۆ یاریەکەی بەیانی و ئەوکاتەی پەیوەندیم بە سەمانثا کرد ئەویش ڕۆیشتبوو.

"دەی ئازیزەکەم."
گووتم و بە بێ ئارامیەوە دووبارە هەوڵم دا لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەم چونکە هێشتا نامەوێ کۆڵبدەم.  من هەردەم ئۆتۆمبێڵەکەم خۆشویستووە ئەویش هەرگیز بێهیوای نەکردووم هەتا ئەم دەقەیە.

داپیرەم ئۆتۆمبێلی خۆی بردووە بۆ فڕۆکەخانە و لەوێ لە گەراج دایناوە بۆیە هیچ چارەیەکی ترم نەما جگە لە ڕۆیشتن بە پێ بۆ قوتابخانە، کە یەک کاتژمێر و نیوی دەوێ.

نایابە. مەگەر کەسێک لە هەواوە دەرکەوێت، ئەنگوستیلەیەکی سیحراوی سەوزم پێبدا، گەرنا لەکاتی خۆی ناگەمە قوتابخانە.

بەبێهیواییەوە لە ئۆتۆمبێڵەکە دابەزیم.  ڕۆژەکە یەکێک لەو ڕۆژە ساردانەی کە تەم دونیای داپۆشیووە. ئەگەر چارەیەکی ترم هەبا ئەوا دەچوومەوە ماڵەوە و قاوەیەکی گەرمم ئامادە دەکرد لەگەڵ کتێبێک کە لەو ماوەیە کڕیومە دەمخوێندەوە. یان دووبارە هاری پۆتەرم دەخوێندەوە. بەڵام هیچ چارەیەکی ترم نییە.  ئەوەندە درەنگ کەوتووم کە هیچی تر پێکەنیناوی نییە، بۆیە جانتاکەم لە شان کرد و دەستم کرد بە ڕۆیشتن.

لەوانەیە دوو سەد مەتر ڕۆیشتبم پێش ئەوەی باران ببارێ.

سەرم بەرز کردەوە و نەفرەتم کرد.
"ئەوە پێم ڕادەبوێری؟"

ئەوە راستیە، ژیان ڕقی لێمە. ڕۆژەکەم لەمە ناکرێ خراپتر بێ.

بیپ!

چاوەکانم کەوتە سەر ئەو ئۆتۆمبێڵە سورەی کە لەلایەکی جادەکە چەند مەترێک دوورتر لەمن وەستابوو.

ئۆه، یان من هەڵە بووم.  دەکرێ ڕۆژەکەم لەمە خراپتر بێت.

جامی سەیارەکەی هێنایە خوارەوە و هاواری کرد.
"دەتەوێ بتگەیەنم؟"

"نەخێر، زۆرباشم. کەمێک چێژ لە بارانەکە دەبینم."

ڕێک لەوکاتەدا بارانەکە قورستر بوو.

"گەمژە مەبە کلارا."
گووتی.
"بارانێکی زۆرە، و تۆش تەڕبوویت."

ئەو ڕاستی دەکرد. من گەمژەم. بۆیە بە بێدەنگی سەرکەوتم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now