21

987 189 235
                                    

تایبەتە بە 3_avina_apa❤️

UNEDITED

"چی؟"

"چی؟"

"بەجدی؟"

نەتالیا و جەیک و بەڕێوبەر بەیەکەوە گوتیان

من ئەوەندە شۆک بووم تەنانەت تانە و تەشەرەکانی بەڕێوبەریش لا هیچ نەبوو.

"ئەلێکس ئەوە چی دەڵێیت؟"
بەڕێوبەر پرسی.
"تۆ پاشایت و ئەویش شاژنە بۆیە نابێت سەما لەگەڵ کەسی تر بکەیت."

"بەتایبەتی ئەگەر ئەو کچە لەگەڵ تۆ نەبوو لە سەماکە."
جەیک زیادی کرد.

ئەلێکس ئارام دەردەکەوت و گووتی
"بۆ نا؟ شاژنیش دەتوانێ لەگەڵ هەرکەسێک سەما بکات کە دەیەوێت. "

هەمووان شۆک بوون و نەتالیا بە بێ باوەڕییەوە سەیری دەکرد. دواتر چاوەکانی نوقاند و  هێزە س*زانیەکانی زیادکردەوە و. زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و گووتی.
"باشە کەواتە من سەما لەگەڵ. جەیک دەکەم."

پاش گوتنی جەیکی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا و گووتم،
" هێی! "

ئەمجارە چاوی هەمووان کەوتە سەر من. بە ئەستەم سورهەڵگەڕام و گەڕامە دواوە.

مەبەستم وامدەزانی نەتالیا زەبرێکی توندی بەرکەوتووە بەڵام زۆر ئارام دەردەکەوت. بەڵام هەرچیەک بێت سەماکردن لەگەڵ جەیک لە زلەیەک خراپتر بوو بۆم.

کلارا سەرنج لەسەر یەک کوڕ بدە، دەتوانی؟

ئەلێکس بە سادەیی سەری ڕاوەشاند و سەیری من کرد و قۆڵی بۆ ڕاگرتم. چەند چرکەیەکم پێچوو تا بزانم مەبەستی چییە. دەستم لەناو دەستی نا و دواتر ئەو کارەکەی کە کرده وەک زەبرێک بەرم کەوت.

مەبەستم بەڵێ شکاندنی یاسایەکی گەمژانە هیچ نییە دەربارەی سەما نەکردن لەگەڵ شاژن گەمژانەیە بەڵام لە قوتابخانە ئەوە گەورەیە.

یان بەلایەنی کەمییەوە من وابیری لێدەکەمەوە.

"پێم گووتی سەمایەکم لەگەڵ بکە"
ئەلێکس گووتی و زەردەخەنەیەکی کرد.

"نەمدەزانی ئاوا درامایی دەبێت."
بە زەردەخەنەیەکەوە گووتم.

پێکەنی و گووتی.
"باشە ڕاستە. من و نەتالیا هەرگیز لەم ئاهەنگە سەمامان لەگەڵ کەسێکی تر نەکردووە"

"نەتالیا زۆر توڕە دەبێت، سەیرە تا ئێستا هیچی نەکردووە. "
گووتم.
"یانی تۆ وازت...."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now