37

987 173 301
                                    

UNEDITED


ئەوکاتەی لەناو تەکسیەکە دانیشتبووم هەستم بە ئێشی دەستم کرد. لەپی دەستم بەهۆی لێدانە توندەکەوە سور ببوو.

ئەوە تەنیا مستێک بوو.

هێشتا پەشیمان نیم لەو مستەکۆڵەی لێمدا و دواتر ئەو هەڕەشەیەی لێمکرد. لەڕاستیدا زۆر شانازی بە خۆم دەکەم.

سەرسامم بەوەی بانگی پاسەوانەکانی نەکرد چونکە زۆر پێکەنیناوی دەبوو ئەگەر پاسەوانەکان سەرۆکەکەیان بینیبا کە لەلایەن کچێکی هەژدە ساڵەوە لێیدراوە.

بەڵام بەداخەوە باوکی جەیک زۆر لەوە زیرەکتر بوو.

وەستانی تەکسیەکە بۆ پێشەوەی بردم و بە دەستە بریندارەکەم خۆم گرتەوە. بەخێرایی پارەکەم دا و بەرەو هۆتێلەکە ڕۆیشتم.

ڕێبیکا بەباشی من و سەمانثای تێگەیاند تا پاش نانی نیوەڕۆ نزیکی ژوورەکەی نەکەوین. هەردووکمان قێزمان کردەوە و پێمان گوت بە زووترین کات بانگی خزمەتکارێک بکات و سەرچەفەکان بگۆڕێت پاش ئەوەی ئەو کارەی تەواوکرد کە بەتەمایە بیکات.

سەمانثا بەتەنیا جێیهێشت پاش ئەوەی گووتی خوانی خێزانی هەیە و لەوکاتەدا بڕیارمدا سەردانی بەڕێز هەندرسۆن بکەم.

دەمتوانی بچمە ژووری جەیک بەڵام کەمێک کاتم پێویستە بۆئەوەی مێشکم بەتاڵ بکەم و لەو ماوەیە لە جەیک و ئەلێکس دووردەکەومەوە.

پێویستم بە هەندێک کاتە تا ئەوە بە مێشکم ڕابگەیەنم کە ئەوان هەردووکیان بران. هێشتا نەمدەتوانی باوەڕبکەم کە ئەوان دەبنە زڕ برا کەچی ئێستا دەبنە برای یەکتری.

ئەوە هیچ مانایەکی نییە.

ئەوە زۆر مەحاڵ و پێکەنیناوییە، ڕێک وەک ئەوەی سیناریۆی فیلمێکی بێتام بێت

ڕێک پاش ئەوەی جەیک ناوەکەی گووت، وامزانی ئەوە ڕێکەوتە. یانی هەر زۆر گەمژانەبوو کاتێک بیرم لەوە دەکردەوە ئەوە  دایکی ئەلێکسە.

ئەو دایکێکی نایاب و هاوسەرێکی باش بوو. عەشقی بەڕێوبەرێک و تەنانەت دووگیانبون لێی شتێکی زۆر مەحاڵ بوو بە بەراورد بەو. بەڵام چەندی زیاتر بیرم لێدەکردەوە زیاتر بۆم ڕووندەبوویەوە کە چەندین نیشانە لە پێش چاوەکانمان بوون.

ئەوکاتەی منداڵ بووین ئارابێڵا ئیڤان دڵخوازترین کەسی من بوو، ئەو نایاب و جوان، و خۆشەویست بوو وە زۆر گرنگی پێدەدا. ڕێک وەک دایکێک وابوو کە هەرگیز نەمبوو.

هەموو ڕۆژێک من و ئەلێکسی دەگەیاندە قوتابخانە.

هەموو مانگێک جارێک لە پێش شوێنی پۆستە دەوەستا و نامەیەکی دەنارد. ئەلێکس هەموو جار دەیپرسی
"ئەو نامەیە بۆ کێیە؟"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now