55

778 133 219
                                    

Unedited


هەندێک کات ژیانت ئەوەندە بێمانا دەبێ کە ڕێک وایلێدێ باوەڕپێنەکراو بێت.

ئێستا من ژیانم لەو کاتەیە لەوکاتەی لە خوشکەکەم دەڕوانم لەسەر زەویەکە بە دەمی بەشەوە.

نەخێر. تەنیا نەخێر.
ئەمە نابێ ڕووبدات.

"دەزانی پێویست ناکا وەک گوڵەکەی سەر داری کریسمس سەیرم بکەی."
گووتی و کەمێک نزیک بووەوە.

"تۆ خەریکی چ نەفرەتیەکیت لێرە؟"
گوتم و چاوەکانم تەسک کردەوە. باشیەکەی ئەوەیە نە شێت بووم نە داماو، ئەو ساتە تەنیا زۆر توڕە بووم.

"ئەوە ماڵی منیشە، دەزانی؟"
گووتی و لەکۆتاییدا هەڵسامەوە سەر قاچەکانم.
خەریک بوو دەستێکی لێدەم تا بزانم ڕاستیە یان خەیاڵێکی مێشکە ماندووەکەمە.

" دەمت داخە، خوشکە."
گووتی.
"دەزانم بینینمت پێ سەیر بوو بەڵام پێویست ناکا دەربخەیت، چونکە لێت نایەت."

واز لە دەستلێدان بێنە وابزانم باشترە شەقێکی بۆ بوەشێنم تا بزانم ڕاستیە یان نا. ئۆه چرکەیە چاوەڕێکە ئەو هەرخۆی ساختەیە.

"بۆچی گەڕایتەوە میشێلا؟"
دووبارە پرسیم.

" لەبەرئەوەی خۆم دەمویست. "
گووتی و چاوەکانی تەسک کردەوە. دواتر هەنگاوێ هاتە پێشەوە و هەنگاوێ تر و تا چەند ئینجێک لێمەوە دووربوو.

"تۆ زۆر شتت دەوێ میشێلا."
وەڵامم دایەوە.
"مانای ئەوەنییە کە دەبێ هەمووی بەدەستبهێنیت. "

برۆکانی بەرزکردووە.
"تۆ بوویتە س*زانیەکی گەورەتر لە جاران. "

بە تاڵی پێکەنیم.
"ئێستا وامدەکرد ڕابکەیت بۆ پارەکانت، بەڵام جارێ تاقەتم نییە. بۆیە لەسەر ڕێگاکەم لاچۆ، من ماندووم. "

لەو چەند مانگەی ڕابردوو بوومەتە س*زانیەکی گەورەتر لە میشێلا. نەخێر. ئەوە مەحاڵە، ئەو مەرحەلەیەکی نوێی س*زانیە.

بەڵام دەی منیش کەمێک س*زانی بووم.

لەسەر ڕێگاکەم لاکەوت و دواتر سەرتاپامی پشکنی.
" بۆچی لە جاران خراپتر دەردەکەوی."

حەزم دەکرد لێی بدەم و ڕۆژی ڕووناکی لێ تاریک بکەم، شوتی لێبدەم و هاواری بەسەردا بکەم توڕەیی خۆمی هەموو لەو کەسە دەرکەم لەو شارۆچکەیە جگە لە من کە شایەنیەتی بەڵام لەجیاتی ئەوە تەنیا بە توڕەیی چوومە سەرەوە و دەرگای ژوورەکەم بەتوندی لەدوای خۆم داخست لەوکاتەی هیوام دەخواست بۆ بەیانی کە هەڵسامەوە ئەو لە ماڵەوە نەبێت و تەنیا خەوێکی ناخۆش بووبێت.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now