60

613 123 225
                                    

Unedited

بە بێهەستی لێم دەڕوانی.

"باوەڕت پێناکەم."
گووتم .                    

"بەڵێ دەیکەی."
گووتی.
"تەنانەت خۆشت دەزانی چۆن_"

"باوەڕت پێناکەم."
گووتم بەڵام دەنگم لەرزی.

""بیری لێبکەوە کلارا_"

"نەخێر!"
هاوارم کرد ،کە فرمێسکەکان هەڕەشەی هاتنە خوارەوەیان دەکرد.
"ئەو ئەوە ناکا.ئەو ئەوەم لەگەڵ ناکا و دواتر درۆ دەربارەی بکا."

"ئەو جەیک هەندرسۆنە."

ئەو جەیک هەندرسۆنە ،بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئەو جەیک هەندرسۆنە و منیش کلارا وێڵسنم.بۆچی دەبێ درۆم لەگەڵ بکا؟هەر ئەوە دەکەین.درۆکردن لەگەڵ یەکتری.

"-وە دەمەوێ لەبەرئەوە بتوەستێنم."
گووتی.
"ژیانی خۆت وێران مەکە_"

"نەخێر."
گووتم.
"پێم نەڵێی ئەوەت لەبەر خاتری من کردووە.کەوا ئەوەت بە ڕووخسارم دادا تەنیا لەبەر چاکەی من .قەناعەت بەخۆت بهێنی کە تۆ خوشکە گەورایەتی بۆمن دەکەیت و دەمپارێزی."

"هەرشتێک لە ژیانت جەیک هەندرسۆنی تیا نەبێ لە چاکەی تۆیە."
گووتی بەڵام بەشێوەیەک وەک ئەوەی قەناعەت بەخۆی بهێنێ.
"تۆش دەزانیت."

"ئەو _"

"من ئەوەت پێدەڵێم چونکە تۆ دەتەوێ خەونی ژیانت فڕێبدەی تەنیا لەبەر کوڕێک کە گرنگ نیت لای."
گووتی.
"متمانەم پێبکە من پشتەوەی ئەو چاوە سەوزانەم بینیوە و هیچی لێنییە."

"بە نەفرەت بیت."
بە توندی گووتم.
"ئەوە ڕاست نییە.ئەو درۆ لەگەڵ من ناکا."

"تۆ دەزانی ئەوە ڕاست نییە."
گووتی.
"جەیک درۆ دەکا.هەر لەیەکەم ڕۆژەوە ئەوەت زانی."

"بوەستە میشێلا ،تکایە بوەستە."
گووتم.

"پێم بڵێ کەوا باوەڕم پێناکەی."
گووتی.
"من تۆم بینی بەیانی ئەو ڕۆژەی نیویۆڕک.ڕووخسارتم بینی.دەزانم دەتوانێ چیت لێبکا."

بەڵام ئەوەی کرد تا بمپارێزێ.
بەڵام درۆی لەگەڵ کردم.

ئەو زۆر زۆر درۆی لەگەڵ کردووم.

کەواتە بۆچی ناتوانێت-بۆچی لەبارەی پەیوەندی خۆی و میشێلاوە  درۆ ناکا؟

ئەو پێی گووتم ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان نەبووە.هەرگیز هیچ شتێک نەبووە لەنێوانیان .یەکجار بوو و ئەویش هەڵەیەک بو.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now