65

667 107 188
                                    

Unedited

یەکەمی ڕۆژی قوتابخانە پاش پشووی بەهارە، هەرایەکی زۆر بوو.

هەواڵی ڕۆیشتنی جەیک لەگەڵ چەند قسەوقسەڵۆکێک دەربارەی جێرەمی و ڕێبیکا لە قوتابخانە ئاژاوەیەکی زۆری نابوویەوە.

وە وەک ئەوەی ئەوەندە بەس نەبێت، منیش لەگەڵ نەتالیا چوومە قوتابخانە.

ئەو بەیانیەی کە دەمویست بێمە قوتابخانە هاتە لام ،بێچارە دیاربوو. ئۆتۆمبێڵەکەی لەکارکەوتبوو و پاسی قوتابخانەشی لەدەست چووبوو بۆیە تاکە چارەی من بووم.

وادیارنەبوو دڵخۆش بێت بەمە بەڵام بەهۆی ئەو پێڵاوە پاژنە بەرزانەی کە لەپێی بوو منی هەڵبژاردبوو لەجیاتی ئەوەی بەپێ بڕوا.

قسە و قسەڵۆک لەهەموو لایەکدا هەبوون، وە بەپێی قسەکانی ڕێبیکا خەڵکی وادەزانن سیناریۆی فیلمی john tuck must die دەردێنین تا تۆڵە لە ئەلێکس و جێرەمی بکەینەوە.

کە لێم پرسی john tuck must die چییە ،یەکسەر شەوێکی دیاریکرد تا سەیری فیلمەکە بکەین.

من بۆ ئەمە سوپاسگوزار بووم لەبەرئەوەی لەو ڕۆژەدا ڕێبیکا هەردەم هۆکارێک دەدۆزێتەوە تا لام بمێنێتەوە وە هەندێک جار سەمانثا دەنێرێ تا بەتەنیا نەبم.

شتەکان لەنێوان من و سەمانثا شەرمەزارکەر بوون کە ئەمەش دیارە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەندین مانگە قسەمان لەگەڵ یەک نەکردووە وە لەناکاو بووینەوە هاوڕێ.

ڕێبیکا دانی پێدانا کە شۆک بووە ئەوکاتەی لە سەمانثا خۆشبووم وە من شانم هەڵتەکاند.

ئەگەر لەو چوار ساڵەی کە نەتالیا لەبەرامبەرم توندبوو خۆشبم،هەروا بەئاسانی دەتوانم لە سەمانثا خۆشبم.

ئەوە بێزاری نەکردم کە لەگەڵ ئەلێکس بووە یان ماچی کردووە. هیچ بێزاری نەکردم، تەنانەت کەمێکیش.

هەرچیەک بێت لەکۆتاییدا ئەمە بوو وایکرد بیر لە پەیوەندیەکەم بکەمەوە لەگەل ئەلێکس و کۆتایی پێبهێنم.

دەزانم ئەمە شێتانەیە ،لەبەرئەوەی ئەلێکس زۆر شتی خراپتری کردووە بەڵام ئەمە کۆتا خاڵ بوو.

دەبوو گرنگیم پێدابا. دەبوو توڕەبام کە گوێم لێبوو سەمانثا ئەمەی کردووە. دەبوو ئەو هەستەم هەبا کە هەمبوو لەوکاتەی وامزانی جەیک ئەشڵێی بەدڵە.

لەبەرچەند هۆیەک تەنیا بەبیرکردنەوەی ئەوەی جەیک لەگەڵ کچێکە حاڵم خراپ دەبێ. وەک ئەوەی بە فیزیکی لەگەڵ هیچ کچێکی تر قبوڵی نەکەم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now