25

757 178 230
                                    

UNEDITED


"جەیک خەریکە دەستم لێدەبێتەوە."
بە لەسەرخۆیی گووتم لەناو ئەسانسۆرەکە.

جەیک ئەوەندە سەرنجی لەسەر دوگمەکانی بەرزکەرەوەکە دابوو، ئاگای لە من نەبوو.

"جەیک."
ووتم و بە ئەستەم ئەنیشکێکم لێدا.

سەرنجەکەی تێکشکا و سەیری کردم بە شڵەژاوی، وە دواتر تێبینی ئەوەی کرد دەستی بە توندی گرتوومە و بەریدام.

بە نزیکەیی تەزوویە کارەبایەکە نەما و بە تەواوی بێ هەست مامەوە.

خۆزگە دەستی بەرنەدەدام.

"ببورە."
لەژێر خۆیەوە گووتی.

دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە و دیسان چاوم کەوتەوە بە ئۆفیسە قەرەباڵغەکە.

ئەم جارەیان هەمووان بە ڕاستەوخۆ سەیریان نەدەکردین بەڵکو بە دزی لێیان دەڕوانین. ئاوڕم دایەوە و سەیری جەیکم کرد کە بە بێدەنگی دەڕۆیشت و سەیری زەویەکەی دەکرد.

سیمای سەر ڕووخساری گۆڕابوو و وەک پێشتر بەفیز دیارنەبوو. بە لەسەرخۆیی لە پێشم دەڕۆیشت وەک ئەوەی بیەوێ پێی بگەمەوە. هەندێک ڕۆیشتنەکەم خێرا کرد و بە زۆر خۆم گرت تا ئاوڕ لە ئۆفیسەکە نەدەمەوە و زمانیان لێدەرنەهێنم کە بە دزییەوە سەیری جەیکیان دەکرد.

بەڵێ س*زانیەکان من ژوانی لەگەڵ دەبەستم نەک ئێوە.

ژوانی ساختە.
هۆشە نائاگاکەم ڕاستی کردەوە.

هیچ بە ساختە ناچێت.

لە کۆتاییدا پێی گەیشتم و دەستی گرتم، ئەوجارەیان بە نەرمی دەستی گرتبووم و ڕێنوێنی کردم بۆ ئەسانسۆرەکە. بۆ یەک جاریش سەری بڵند نەکرد بەڵکو هەر سەیری زەوییەکە یان پێش خۆی دەکرد. من سەرقالی هەستەکانم بووم کاتێک دەستی گرتم بەڵام کە سەیری ئەوم کرد ترسام. جەیک زۆر ماندوو دیاربوو و بە زۆر دەیتوانی چاوی بڵند بکات.

بەهۆی باوکی.

جەیک بە لەسەرخۆیی دوگمەکانی داگرت و چاوی لەسەر ژمارەکان لانەدەدا.

من جدیم دەربارەی ئەو.

ئەوە ڕاست بوو؟ دەبێت جەیک مەبەستی ئەو قسانە بووبێت؟

دەرگای ئەسانسۆرەکە داخرا لەسەر هەموو ئەو چاوانەی بە مەراقەوە سەیریان دەکردین.

پاش چەند ساتێک لە بێدەنگیەکی شەرمەزارکەر بۆم دەرکەوت هەناسەی قورس بووە وەک ئەوەی هەر هەناسەیەک بە ئازار بێت بۆی. دەستیم بەردا و چوومە بەردەمی وەستام لەکاتێکدا ئەو سەیری زەویەکەی دەکرد.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now