6

1.1K 212 129
                                    

UNEDITED



"دەزانی پێویستە بچیتە ئەم ئاهەنگی خوانی ئێوارەیە؟"
سەمانثا بە لەسەرخۆیی گووتی نەوەک تێبشکێم.

"ئەو لەو ژوورە ناچێتە دەرەوە تا پێمان نەڵێت ئەو جەیکە کێیە"
ڕێبیکا ووتی و خۆی لەسەر جێگاخەوەکە فڕێدا.
"پێدەچێت زۆر بەتام بێت."

سەمانثا چاوی سوڕاند و گووتی،
"نابێت وەسفی کەسێک بە بەتام بکەیت، ڕێبیکا. بەتایبەتی کە هاوڕێکەت لە تەنگوچەڵەمەیەک گیری خواردووە."

" تەنگوچەڵەمە! "
ڕێبیکا هاواری کرد و بە گومانەوە سەیری سەمانثای دەکرد.
"مەبەستم، ئەگەر لە نێوان دوو کوڕی قۆزدا بمێنیتەوە ئەوە پێی ناوترێت تەنگوچەڵەمە."

دواتر هەردووکیان بەردەوام بوون لە مشتومڕکردن لەکاتێکدا من پشتگوێم خستن.

باشە، من دووەم جار لەماوەی بیست و چوار کاتژمێردا ڕامکرد،ڕاکردنێکی زۆر خێرا نەبوو. وەک ئەوە وابوو بۆمبێک تەقیبێتەوە، زۆر شۆک ببووم. هەردووکیان بەچاوە سەوزە گەورەکانیان سەیریان دەکردم، تا بزانن کاردانەوەم چۆن دەبێت. مەبەستم ئەگەر بیست و چوار کاتژمێر پێش ئەوکاتە کەسێک پێی بگوتبام کەوا جەیک و ئەلێکس قسە لەگەڵ یەک دەکەن و یەکتر دەناسن و زڕ بران ئەوا ناونیشانی نزیکترین نەخۆشخانەی دەروونیم دەدایێ بەڵام ئێستا وابزانم خۆم پێویستم پێی دەبێت.

بۆیە بە سادەیی سەرم لەقاند و ڕۆیشتم. مەبەستم ئەوان تەنیا دوو کوڕن. چۆن ئەو ڕاستیەی ئەوان دەبنە زڕ برا ژیانم دەگۆڕێت؟

جگە لەوەی یەکێک لەم دووانە زیاتر لە سەدەیەکە عاشقیم وە هەموو خەڵکی وادەزانن ماچی یەکەمم لەگەڵ دووەمیان بووە لەکاتێکدا ماچی یەکەمم لەگەڵ......

با هەر نەڵێم هەردووکیان بەشێوەیەکی سەیر جوانن.

خودایە هەردەڵێی ڕێبیکام.

باشە، کەواتە پوختەی بابەتەکە. من زۆر زۆر شێت بووم وە هەر باسی مەکەن چەند هەستم بە گەمژەیی کرد پاش ئەوەی پێیان گووتم. یانی، کلارا باوکم دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە و دایکم تەڵاق دراوە.

دڵنیام سەیری زۆر زنجیرەی شانۆییم کردووە تا تێبگەم لەوەی مەبەستیان چییە کەچی هێشتا هەر بیرم لەو گرەوە بێ عەقڵانەیە دەکردەوە.

زۆر باشە. نەفرەتیەکی باشە. ئێستا خەڵاتی ئۆسکارم دەدرێتێ بۆ گەمژەترین کەس کە لە ژیاندا هەبێت؟

هەرباسی ئەوە مەکەن کە ئەمشەو پێویستە لەگەڵ هەردوو خێزانی ئەلێکس و جەیک بچینە دەرەوە بۆ خوانی ئێوارە. بۆچی؟

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now