39

1K 165 313
                                    

UNEDITED

"تۆ زۆر بە زۆمبی دەچیت."

منیش واهەست دەکەم دانەیەکم.

"چی؟ بەم ناڵەیە وەڵامم دەدەیتەوە؟"
ڕێبیکا بەردەوام بوو.
"هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادەیت لەسەرئەوەی بۆچی وون بوویت؟"

"ئێستا نا."
بە تەمبەڵی گووتم و سەرم خوراند.
ئەوە ڕۆژێکی زۆر درێژ بوو وە ڕاستگۆ بم، دەمەوێ بەزووترین کات کۆتایی پێبێنم و بچم بخەوم، بەڵام دەزانم بەیانی زۆر خراپتر دەبێت.

ئەگەر ئەوە مەحاڵ نەبێ.

"سەمانثاش منی لەکۆڵ خۆی کردەوە ئەگەر بەمە خراپتر دەبی. "
گووتی.
" لەگەڵ کوڕێک لە ئاهەنگەکە هەڵات و داوای کرد لای خێزانەکەی بۆی داپۆشم. دەزانی خێزانەکەی چەند ترسناک بوون، ئەمە ڕێک کابوس بوو."

وەڵامم نەدایەوە لەکاتێکدا ڕێبیکا بەردەوام بوو لە قسەکردن. "وە ئەلێکس. لەنیوەی ئاهەنگەکەدا وون بوو و بۆماوەیەکی درێژ دەرنەکەوتەوە وە هەرکە ئەلێکس دەرکەوتەوە، جەیک ڕایکردە دەرەوە. ئەوە هەمووی لەبەر تۆ بوو، وانییە؟ "

برۆیەکم لێبەرزکردەوە.
" لەبەر من؟ "

"بەڵێ، یانی هەرکە تۆ وون بووی درکم پێیکرد. تۆ حەزدەکەیت دووربکەویتەوە لەم شتانە بۆیە واهەستم کرد تۆ بوویتە هۆی ئەوەی ئەوان وا ڕەفتار بکەن. "

دەمویست بڵێم. نەخێر. یانی ڕاستگۆیانە بڵێم ئەگەر ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەوەیان پێبگوتبام زۆر پێدەکەنیم.

دوو کوڕ لەسەر من شەڕ دەکەن؟ پففف، ئەوە تۆ سەرخۆشی یان چی؟

بەڵام ئەم جارەیان نەمتوانی.

" نازانم ڕێبیکا. "
بە ماندووی گووتم.
" شەوێکی درێژم هەبووە و ئێستا دەمەوێ بخەوم."

بەگومانەوە برۆیەکی لێبەرزکردمەوە. ئەو بە ڕوونی هەستی کرد کە بابەتەکەم گۆڕی بەڵام سوپاسگوزارم کە بێدەنگ بوو و سەری لەقاند.

لەدوای ئەوە وەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، خۆم ئامادەکرد تا بخەوم وەک زۆمبی، بێ ئەوەی بزانم چی دەکەم. خۆم گۆڕی،. ددانم شوشت و پاڵکەوتم.

بەڵام ناتوانم بخەوم.

بەڵێ چونکە لەوکاتەی ئێستادا هەردەبێ ئەوەبکەم.

پاش ئەوەی جەیک داوای کرد ئەلێکس هەڵبژێرم زۆر ئازارم پێگەیشت.

کە ئەمەش بەشێوەیەکی سەیر پێکەنیناوییە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now