26

819 175 233
                                    

UNEDITED


جەیک نەخۆش کەوت.

ئۆه وە هەردووکمان دەستگیرکراین.

"تۆ هەی شێت."
بە توڕەیی چاکەتەکەم داکەند و دامە جەیک.
"پێم گووتی نەخۆش دەکەویت."

چاوی سوڕاند و گووتی،
"زۆر سوپاس، باشترین کەس بۆ پێشبینی کردنی داهات.... ئاچو."

پێش ئەوەی بتوانێ ڕستەکەی تەواو بکات پژمی. کە ئەمەش پاڵپشتی قسەکانی من دەکات.

"هەروەک گووتم شێتە، لەکاتی کریسمس لەماڵەوە گیردەخۆیت."
گووتم بە ڕاپەڕینەوە لێی نزیک بوومەوە و دەستم لەسەر سەری دانا.

" لەڕاستیدا من حەزم لە کریسمس نییە، پشوویەکی گەمژانەیە."
جەیک گووتی.
"یانی بەس بزانم مەبەست چییە لە دانیشتن لە دەوری دارێک ، بەکردنەوەی دیارییەک خۆت سەرقال دەکەیت کە حەلەساس کابرایەکی بێجامە سۆر بۆی داناویت لەکاتێکدا هەمووان دەزانین هی خێزانەکانە. باشە ،خێزانێک کە کاتیان هەبێت. "

" وابزانم ئەوە بیرۆکەکەیە."
بە نەرمی گووتم و سەرم نزم کردەوە.
" کاتێک هەموو خێزانەکە بەیەکەوە کۆدەبنەوە. دواتر کریسمس هەر لەسەر دیاریەوە نەوەستاوە بەڵکو تەنیا ئاهەنگێکە تا خێزانەکە هەمووی کۆببێتەوە. یانی خەڵکی ئاسایی ئەمە دەکەن. "

" ئێستا ئەمە نوکتەیە."
جەیک بە وشکی گووتی.
" باوکم لە هەموو کریسمسێک کاری هەبووە و دایکم بۆئەوەی تۆڵەی بۆ بکاتەوە ئاهەنگێکی گەورە سازدەکات و بە نزیکەیی هەموو ئەو کەسانە بانگهێشت دەکات کە دەیناسێت. باوکم ساڵەکەی تر منی کردە مەشقکەر لە کۆمپانیا تاوەکو یەکسەر پاش خوێندن دەست بە کاربم. تاکە ڕێگاش بۆ دەربازبوون لەو کارە، نەخۆش بوونمە. "

" بۆیە بە کورتی و پوختی تاکە هۆکار بۆ ئامادەنەبوونی من لە کریسمس بەهۆی نەخۆشبونمەوەیە. "
جەیک بەردەوام بوو.

" واو ئەوە ڕۆژێکی وێرانکەرە. "
گووتم.
" بەداخەوە بەڵام ناتوانیت لە من ببەیتەوە کاتێک باسی ژیانی شێتانە و غەمگینی دێتە کایەوە. "

جەیک زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد.
" باشە بەڵام بەلایەنی کەمییەوە دەتوانم ئەوە بە نمونەیەکی باش بهێنمەوە. "

چاوم سوڕاند و پێکەنیم.

" چی ،پێم ناڵێیت پلانەکانی کریسمست چییە؟ "
لێی پرسیم

" باشە ،کریسمسی من هەموو جار پێکهاتووە لە دانیشت لە ماڵەوە بەتەنیا و سەیرکردنی هەرشتێک لە تەلەفزیۆن."
گووتم
" بەڵام ئەوە بەشە باشەکەیە، بەشە خراپەکە ئەوەیە کاتێک میشێڵا دێتەوە ماڵەوە لەگەڵ ئەو کوڕەی  کە ژوانی لەگەڵ دەبەستێت پاش نانی ئێوارە. لەبەرئەوەی هەموو خزمەکانی کوڕەکە لە ماڵەوە بوون بۆیە هاتنە ماڵی... ئێمە بە تەنیا. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now