22

1K 179 262
                                    


UNEDITED

هەڵەیەک!
هاوڕێیان لە چاپتەری پێشوودا کەمێک هەڵەم کردووە. ئەوکاتەی جەیک بە کلارا دەڵێت کچێک لە نیۆڕک هەیە بەو مەبەستە پێی دەڵێ تا یارمەتی بدات کچەکە وازی لێبهێنێت نەوەک کچەکە ڕازی بکات.

بمبورن بۆ هەرهەڵەیەک. ئامانجم ئەوەیە نرخی چیڕۆکەکە نەفەوتێنم و مەبەستم هیچ هەڵەیەک نییە.
*****************************

" زۆر بە خراپی دەتکوژم"
بە گوێی جەیکدا چرپاندم کە لەناو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبووین.

"هەرخۆی سزای تەواوت دام کاتێک واتکرد لە تەنیشت ئەو دابنیشم."
بە چرپەوە وەڵامی دامەوە.

"کەواتە کلارا."
میشێڵا گووتی لەکاتێکدا لە تەنیشت جەیک دانیشتبوو.
"تۆ و جەیک ژوان دەبەستن؟ "

بەشێوەیەک سەیری دەکردم وەک ئەوەی تراویلکە بم و لە هەرساتێکدا وون دەبم. یان زیاتر هیوای دەخواست تراویلکە بم.

باشە کەواتە ئەو لە حاڵەتی شۆکبووندا بوو.

باشە.

شتەکە ئەوەیە من هیچ سەرسام نەبوو. من دەبێت ئەو بابەتە بدەمە دەست جەیک، ئەو زیرەکترە لەوەی کە بیرم لێکردبوویەوە. یانی بۆچی منی هەڵدەبژارد ئەگەر کچەکە میشێڵا نەبووایە؟

یانی چ شتێک زیاتر ئەو توڕە دەکات لە خوشکە بێ حەیبەکەی کە ئەو بەسەریدا زاڵ بووە لە تەواوی ژیانیدا وە کەسێک کە ئەو دەستبەرداری بووە.

وە ئەوە ڕاستیەی کە ژیانم کڵێشەیەکی بێزارکەرە.

بەڵام ئەوەی جگە لە کوشتنی جەیک بیرم لێدەکردەوە مەراق بوو. یانی جەیک چەند باشبووە  ئاوا ناتوانێ دەستەبەرداری بێت و تەنانەت بەزۆر ئاگاداری ئەلێکس بوو، کە خۆشەویستی کۆنی بووە.

"دایکم و باوکم پێیان نەگوتی؟"
بە لەسەرخۆیی گووتی و جەیک پەنجەی بەشێوەی پەسەندی لێکرد و چاوم سوڕاند.

میشێڵا سەری ڕاوەشاند و لەبەرخۆیەوە گووتی.
"لەوانەیە وابیریان کردبێتەوە گاڵتە دەکەیت."

س*زانی.

"کەواتە لە کەیەوە؟"
لێی پرسین.

ئەوە خۆی بە چی دەزانێ؟ لێکۆڵەرەوەی ئیسپانی؟

ئەم جارەیان ئەلێکس کە لە کورسی پێشەوە دانیشتبوو گووتی،
"نزیکەی سێ مانگە."

دەنگی ئەوەندە تاڵە کە وام لێدەکات بمەوێت لە جەیک بدەم. ئۆه خودایە ئەوم بەدڵە. ئەویش منی بەدڵە هەموو ئەوەی لە نێوانمان ماوە کۆتایی ئەو چیڕۆکە خەیاڵیەی جەیک و قژزەردەیە. لەهەمان کاتدا حەزدەکەم و بچم لە بەرامبەری دابنیشم، و چێژ لە یەکە بەیەکەی نیگاکانی وەربگرم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now