48

782 153 306
                                    

Unedited


زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد کە من و جەیک یەکسەر لەیەک دوورکەوتینەوە.

"ئۆه ،تکایە لەبەر من خۆتان تێکمەدەن."
گووتی.
"خەریک بوو تازە خۆشیەکە دەستی پێدەکرد."

پێویست بوو بەتوندی گاز لە ڕوومەتم بگرم و دەستم بەتوندی دابخەم تا خۆم. بگرم و لێی نەدەم. وەستام کە بینیم چی لەدەستە، مۆبایلەکەی. دلنیام هەموو شتێکی ڕیکۆرد کردووە.

ڕووخساری جەیک هیچ هەستێکی تیانیە کە سەیری نەتالیای دەکرد. بێهەست.

" دەزانی چی. سەرەڕای ئەوەش وامدەزانی تۆ لەمە باشتری."
نەتالیا گووتی کە مۆبایلەکەی داخست و هەڵیگرت.

"باشتر لە چ؟"
دەنگم تیژ بوو و نەتالیا پێکەنی.

"باشتر لەوەی کە لەپشتی ئەلێکسەوە خیانەت بکەی
"
گووتی
"وە هێشتا ڕووت هەیە پێم بڵێی س*زانی."

"ئەو لەگەڵ من نەبووە. "
تۆنی دەنگی جەیک لەسەرخۆ بوو، بەڵام چاوەکانی تاریک بوون.
"وە من..."

"جەیک مەیکە."
بە توندی گووتم.
" ئەوە کێشەی منە."

جەیک بۆماوەیەک لێی ڕوانیم بە سەرسامییەوە. دواتر شانازیکردن لە چاوەکانی درەوشایەوە پێش ئەوەی سەری بلەقێنێت و بڕوات بێ هیچ نیگایەکی تر.

"چی هەیە دەربارەی تۆ؟"
نەتالیا پرسی.
"کە وادەکات هەمووان لە چرکەیەکدا بکەونە ژێر پێت؟"

چاوم تەسک کردەوە ولێم دەڕوانی بێ ئەوەی هیچ بڵێم کە گووتی.
"نازانم چی لە تۆدا دەبینن."

"منیش نازانم."
گووتم.

خەریک بوو دەمی بکاتەوە بەڵام کە گوێی لە وەڵامەکەم بوو چاوەکانی زەق بوونەوە و دەمی داخستەوە.

" چاوەڕێی چی دەکەی، بڕۆ و هەموو شتێکی پێبڵێ. "
گووتم.
" بڕۆ و ئەلێکس بەدەستبهێنەوە. ئەی خۆت ئەوەت ناوێ؟"

" من ئەلێکسم خۆشناوێ. "
گووتی و دەنگی توند بوو.
"خۆشمدەویست. بەڵام وابزانم چیتر ناتوانم خۆشم بوێ پاش ئەوەی تۆ سیحرت لێکرد. فریشتە بچوکەکە کە ناتوانێ هەڵە بکا. "

بە سەرسامیەوە لێم ڕوانی.
" تۆ ئەلێکست خۆشناوێت؟ ئەی بۆ ئەوت دەوێتەوە. "

" نامەوێتەوە. "
گووتی.
" من دەمەوێ ڕوون بم لەگەڵت. هەرچیەک ڕوویدابێت و گوترابێت تۆ مافی ئەوەت نەبوو لەمنی ببەیت. کلارا"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now