31

780 165 337
                                    

UNEDITED

باشبوون زۆر قورسە. زۆر قورسە. با روونی بکەینەوە، هیچ کەسێک لەم هەسارەیە بەتەواوی باش نییە.

خەمبارانەیە بەڵام ڕاستە.

با من وەک نمونەیەک وەربگرین. هەرچەندە من لەوکاتەی ئێستادا بە کچێکی باش خۆم وەسف بکەم زۆر گاڵتەجارانەیە لەکاتێکدا باشبوون پێویستە هەندێک یاسا و ئاماژە لە خۆ بگرێت.

با ئێستا بزانین چەند ڕەفتاری باش پڕدەکەمەوە.

١)گوێگرتن لە دایک و باوک.

بەڵێ، بەدڵنیاییەوە.

٢)هەرگیز کارێکی خراپم لە ژیاندا نەکردووە.

ئایا دەرمان و ئەلکهول و لێخوڕینی مانتۆڕ بە ترسناکی لەسەر شەقام بە کاری خراپ هەژماردەکرێت؟

٣)زۆر دەخوێنم.

لەبەرئەوەی هیچ ژیانێکی کۆمەڵایەتیم نییە.

٤)من لەگەڵ هەموو کەسێک باشم.

تەنیا لە نەتالیا بپرسن ئەو برینە گەورەی سەر ڕووخساری لە کوێ هێنا.

٥)خوشکەکەم خۆشدەوێت.

بێگومان. هەرلەبەرئەوە بوو کە خەریک بوو لە خۆشیان پازبدەم کە زانیم خوشکەکەم لە هارڤارد دەرکراوە.

لەسەرەتادا کەمێک هەستم بە خراپی کرد بەڵام دواتر کە بیرم کەوتەوە چۆن بە نامەی قبوڵکردنەکەی دەنازی، خەندەیەکی گەورە لەسەر لێوم بڵاوبوویەوە.

جەیک هیچی تری دەربارەی ئەو بابەتە پێنەگووتم چونکە واهەستی نەدەکرد پێویست بێت ئەو بڵێ.

پاش ئەوەی لە بازاڕکردن بۆ کریسمس تەواو بووین، هەموو ئەوەی بیرم لێدەکردەوە یەک ڕستە بوو.

میشێڵا لە هارڤارد دەرکراوە.
میشێڵا لە هارڤارد دەرکراوە.

جاروبار هەستم بە خراپی دەکرد بۆی بەڵام ئەمە تەنیا دوو یان سێ خولەک بەردەوام دەبوو پێش ئەوەی دووبارە دەست بە گۆرانی گووتن بکەمەوە لەناو مێشکم.

"بۆچی پەیوەندی پێوە کردیت؟"
لە جەیکم پرسی، کە بەرەو دوکانێکی کاتژمێری دەستی دەڕۆیشتین.

"نازانم."
گووتی.
"لەوانەیە وابیری کردبێتەوە دەتوانم یارمەتی بدەم."

"توانیت؟"
هەوڵمدا بە خەمخۆرییەوە بیڵێم.

"بەڵێ ،تا وەرزی داهاتوو دەتوانێ بەردەوام بێت بەڵام پاش ئەوە هەرگیز ناتوانێ پێ بخاتەوە ناو کۆلێژ."
گووتی.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now