20

777 180 228
                                    

UNEDITED



"ئۆه خودایە گیان."
گووتم و سەیری ئاوێنەم کرد.
"ئەوە کێیە؟"

"بەدلتە؟"
ئەشڵێ گووتی.
"هەردەم ویستوومە کەسێک بگۆڕم بۆ شازادەیەکی خەیاڵی."

ئەوەندە شۆک بووم نەمدەتوانی وەڵامی بدەمەوە.

"ئەرێ دەی!"
ئەشڵێ گووتی و نیوچەوانی گرژکرد.
"تۆ ڕێک بە سندرێلایەکی مۆدێرن دەچیت وە هەروەها گومانم لە بەجێمانی ئەو پێڵاوانە هەیە. "

"گووتم یارمەتیم دە تا کراسەکە بپۆشم. "
گووتم.
" نەوەک بمکەیتە کارەکتەرێکی خەیاڵی بێ عەیب."

"هێی!"
ئەشڵێ گووتی.
"تۆ گوتت کارێکی لەناکاوی فاشیۆن هەیە. ئەگەر چاوەڕێی یارمەتی منت دەکرد دەبا چاوەڕێی ئەوەش بکەیت. بۆیە بیرت بێت کلارا باشترین یان هیچ. "

چاوم سوڕاند و زەردەخەنەیەکم کرد.
یەک کاتژمێر و نیو بۆ سەماکە  دواکەوتوم.

عەزیەکی شینی کاڵم پۆشیوە کە ڕێک لەگەڵ ڕەنگی چاوەکانم دەگونجێت.

هەر تەنانەت نازانم ئەمە مانای چییە.

بەڵام هەرچیەک بێت. ئەشڵێ منی گۆڕیوەتە سەر کارەکتەرێکی خەیاڵی کە تازە لە کتێب هاتۆتە دەرەوە وە جیاوازی خۆم و ئەو کارەکتەرە دەمترسێنێت.

قژم لول بوو وەک هەمیشە بەڵام پەرش و بڵاو نەبوو. بوێری ئەوەم هەیە بڵێم:من زۆر جوان دەردەکەوم. هەندێک مکیاج و مەسکارا و سوراو و هەدێک شتی تر کە ناوەکانیان نازانم بەکاریهێنا بۆ ڕووخسارم.

دەزانم پێویست بوو نیگەران بم بەڵام ئەو ڕاستیەی کە ئەشڵێ وەک مۆدێلێک دەردەکەوێت بە جلە ئاساییەکانی وایکردبوو کەمتر نیگەران بم.

لە ئۆتۆمبێڵەکە دابەزیم و بە ئاگادارییەوە لچکێکی عەزیەکەم گرتبوو تا پیس نەبێت.

"باشە!!"
ئەشڵێ بە پەرۆشیەوە گووتی.
"من کۆمەڵێک وێنەم لێت دەوێت و باشترە سەما بکەیت. وە هەروەها مەسکاراکە ئاو تێکینادات تەنیا ئەگەر درامایەک ڕوویدا. وە سوراو و کلێنکسیش هەیە."

زەردەخەنەیەکم کرد.

"دەزانی ئەشلێ تۆ پێویستە هاوڕێکەم ڕێبیکا بناسیت، ئێوە زۆر لەگەڵ یەک دەگونجێن."
گووتم.

ئەشڵێ خەندەیەکی کرد.

" باشە. بەختێکی باش ئەگەر بەخت و جوانیەکەت پێش نیوەشەو نەگەڕێتە ماڵەوە. "
ئەشڵێ گووتی و ڕۆیشت.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now