24

960 179 218
                                    

UNEDITED

دەزانیت لە ژیانی هەموو کچێکدا کە دەیەوێ لە ژیان بڕوات بەهۆی کەسێکەوە.بۆ من ئەوە دوو کەس دەگرێتەوە کە دایکم و خوشکمە.

بەداخەوە ئەمڕۆ پێویستە ڕووبەڕووی هەردووکیان ببمەوە.

تکایە تەقەم لێبکە ،هەرئێستا.

"ڕەنگی زەرد هیچ لە تۆ نایێت."
دایکم گوتی و سەیری کردم.

ڕووخسارم دەبینی ؟پێدەچێ لام گرنگ بێت؟

خوشکم جل هەڵواسەکە لەدەست کەوتە خوارەوە و ئەوکاتە زانیم بە دەنگی بەرز ئەوەم گووت.

ئووپس ئەوە چیم گوت؟

"خاتوونی گەنج ،من ئەو ڕەفتارانەم فێرکردوویت؟"
دایکم بە توڕەیی گووتی ، و هەوڵیدا لەناوەندی دوکانەکەی توڕە نەبێت.

"باشە."
لەناکاو گووتم و ئازایەتیم زیادی کرد.                                                      "لەڕاستیدا تۆ ئەوەندە لام نەبوویت تا فێرم بکەیت."

دایکم چاوەکانی زەق بوونەوە و خوشکم خەندەیەکی بەکەیفی کرد.ئەو زۆر حەزی لەو جۆرە مشتومڕانەیە.

ئەوە یەکەم ئاماژە بوو تا بوەستم.

"کلارا خێرا ئەمە بگەڕێنەوە. "
دایکم گووتی و چاوە خۆڵەمێشیەکانی بە توڕەیی سەیری دەکردم.
"ئەو ماوەیە چیت لێبەسەرهاتووە ؟خۆ تۆ ئەوەندە دڕندە نەبوویت."

بەڵێ من ئەوەندە دڕندە نەبووم.لەوکاتەی ئێستادا دەبوایە بەدڵنیاییەوە بوەستابام بەڵام دەمم لەخۆییەوە قسەی کرد.

"وە تۆ چۆن ئەوە دەزانیت؟"
گووتم.
"چۆن دەزانیت من زۆر نەچوومەتە ئاهەنگ و نەمخواردۆتەوە ،و نەخەوتووم لەگەڵ خەڵکی."

نازانم ئەو ماوەیە چیم لێبەسەرهاتووە بەڵام کەمتر دڵفراوان بوومە.من هەرگیز ڕێزم بۆ دایکم نەبووە وە ئێستاش ،پاش ئەوەی بەیانی کۆمەڵێک ڕەخنەی لێگرتم ئارامیم لەدەست دا.

دایکم لێی ڕوانیم.
"تۆ هەرگیز وەها نەبوویت .دەبێت ئەو کوڕە ڕەفتار ناشرینە کاریگەری لەسەرت هەبووبێت.جێنی هەرگیز نەیتوانیوە کوڕەکەی بە باشی پەروەردە بکات و ئێستاش کاریگەری لەسەر تۆ دروست کردووە "

دەمم لەسەرسامیدا کرایەوە و بە شۆکەوە لێم دەڕوانی.

"بەڵام تۆ زۆر دڵخۆش بوویت کە پێم گوتیت."
گووتم و بە جۆرێک سەرسام بووم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now