29

893 170 224
                                    

UNEDITED

"تۆ لەگەڵ ئەو خەوتیت؟"

"چ...چی...بۆچی...ها؟"
گووتم و هیوادار بووم بەهەڵە گوێم لێبووبێت.

"کەواتە ئەمە بوو!"
ڕێبیکا گووتی.
"تۆ دوگیان بوویت؟"

"ئۆه یاح ئێمە چواردە ساڵ بووین ،بۆ خاتری خودا.یاح ..."
بە قێزلێبونەوە گووتم.
"تۆ چۆن بیر لەوە دەکەیتەوە؟"

"باشە،باشە."
گووتی و سەری هەژاند.
"تۆ گوتت کەوا باوەڕناکەم چیم کرد."

"باشە،تۆ زۆر بە ئاسانی باوەڕت بەمە کرد."
گووتم.
"بەڵام ئەوەندە دوور نەڕۆیشتین "

"ئەرێ دەی گومان دەمکوژێت."

کەواتە شەوی شەممە جەیک لەکاتی خۆی هاتە پێش دەرگاکەم.

"چی؟"
بە دەنگی بەرز پێم گوت لەکاتێکدا جەیک ئاسودە دیاربوو و فانیلەیەکی ڕەش و کابۆیەکی ڕەشی پۆشیبوو.

چەند جارێک سەیریم کرد تا دڵنیابمەوە لەوەی خەون نابینم.

برۆکانی بەرزکردەوە و سەیری جلەکانی کردم کە شۆڕتێک و فانیلەیەک بوو کە ڕووەکی بەشێوەی t لەسەری نەخشێندرابوو.

"بۆ ئاهەنگ ئەم جلانە دەپۆشیت؟ "
لێی پرسیم

"ئاهەنگی چ؟"
لەبەرخۆمەوە بە خەواڵویی گووتم.

"تۆ بیرت چوو!"
ڕێبیکا هاواری کرد و ناڵەیەکم کرد.

"من زۆر کارم هەبوو ،باشە."
پێم گوت.
"هەرگیز ناچارنەکراویت قاپی چەند منداڵێکی چواردە ساڵان بشۆیت،ئەوە زۆر پیسە."

"بەڵام کوڕێکی قۆزی وەک جەیک تۆی بانگهێشتی ئاهەنگێک کرد و تۆش لەبیرت کرد؟"
بە گومانەوە گووتی،
"تۆ چ کێشەیەکت هەیە؟!"

"هێی باشە ئارام بەوە.داوای لێبوردن دەکەم."
گووتم.

ڕێبیکا بە سادەیی هەناسەیەکی دایەوە.
"بەڕاستی نازانم چۆن ئەو کوڕە قۆزانە لە دەوری تۆ دەسوڕێنەوە."

"کەس لە دەوری من نەسوڕاوەتەوە."
گووتم.
"تەنیا من ئەوانم بەدڵە ،ئەگەرنا ئەوان منیان بەدڵ نییە...."

"ئەوە تۆ گاڵتەم پێدەکەیت؟!"
قسەکەی بڕیم و بە چاوێکی زەقەوە سەیریم کرد وەک ئەوەی پێم گوتبێت ئۆرلاندۆ بلوم ناشرینە و ئەکتەرێکی خراپە.

وەک ئەوەی کەسێک بتوانێ ئەمە بڵێت.

چاوەکانم سوڕاند کە گووتم.
"وامزانی دەتەوێ بزانی چی ڕوویدا؟"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now