53

655 141 360
                                    

Unedited

هەرکەسەو بەشێوەیەک کۆنترۆڵ لەدەست دەدا. هەندێک کەس توڕە دەبن و بۆکس دەهاوێژن یان توڕەییان لە کەسێک دەردەکەن. هەندێک کەس ئەوەندە هێمن دەبن کە وا دەچنە حاڵەتی بێهەستی تەنانەت هەست بە دەوروبەریان ناکەن.

هەندێک کەسیش تەنیا دەڕوخێنن و دەگرین. دەبنە وێرانەیەک.

وە کلارا وێڵسن دەبێ هەردەم جیاواز بێت لە هەمووان چونکە هەرسێ ڕێگای بە پیسترین شێوە تێکەڵ کردووە.

"کلارا؟"

ڕێبیکا بە نادڵنیاییەوە سەیری شێوەی کردم، چاوی چووە سەر دەستبەندەکە کە کە لە مەچکم بەستبوو.

بە بێدەنگی هەڵسامەوە. لەڕاستیدا نازانم چۆن کەوتمە سەر زەویەکە بەس لام گرنگ نییە.

لەڕاستیدا لەوکاتەی ئێستا هیچم لا گرنگ نییە.

"ئەشڵێ لێرەیە."
گووتی.
"ئەوان چوونە لای دکتۆر تا بزانن حاڵی چۆنە. تۆ دێیت؟"

هەوڵیدا دەنگی بەشێوەیەکی ئاسایی دەرکا بەڵام بە ئاسانی گومان لەناوی دیاربوو. بەڵام ئەو دەزانێ ئێستا نابێ ناوی لەپێشم بهێنێ.

سەرم لەقاند. بە ئاگادارییەوە قۆڵی گرتم بەڵام لەدەستم دەرهێنا.

هیچی نەگوت لەوانەیە لەبەرئەوە بێت کە ئازارم دا بەڵام لەوکاتەدا بیرم لای هیچ نەبوو. ڕێنوێنی کردم بۆ ژووری چاوەڕوانی هەروەک بۆی چووم.

بەزۆر دەمتوانی ببینم کێ لەوێیە و چی دەکەن لەوێ پێش ئەوەی ئەشڵێ لەباوەشم بگرێ. لەکۆتاییدا زانیم ئەو دەگری و شتێک لەمێشکم گووتی کە دەبێت منیش باوەشی پێبکەمەوە.

بەڵام تەنیا لەوێ وەستام و چاوەڕێم دەکرد تەواو بێ.

"پەیوەندیم بە جێنێ کرد."
گووتی و لێم دوورکەوتەوە.
"ئەو لەڕێگایە. بەڕێز ئیڤانیش دێت، ئەوان دەچنە فڕۆکەخانە و یەکسەر دێن."

بە بێهەستی سەیرم دەکرد، بە شپرزەیی سەیری کردم.
"کلارا گوێت لێمە؟"

سەرم لەقاند.

هەوڵیدا خەندەیەکم بۆ بکا.
"دڵنیام ئەو باشدەبێ. ئەو هەردەم کەسێکی کەللەڕەق بووە،ئەو وەها بە ئاسانی کۆڵ نادات. "

دووبارە هیچم نەگوت.

" کلارا تۆ باشیت؟ "
بە هێواشی پرسی و بەردەوام سەیری دەکردم وەک ئەوەی چاوەڕێی وەڵامێک بێت.

باشە وانابینم بەم زووانە بتوانم وەڵام بدەمەوە.

"خێزانی جەیک هەندرسۆن؟ "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now