59

780 128 217
                                    

Unedited

"هەڵسن"

"دەفن بە."

"بڕۆ خۆت بە نەفرەت بکە."

"ئەرێ ئەو دوانەتان شیرینترین کەپڵی ئەم دونیایە نین؟"
گوێم لە مێشلا بوو، و بە دوودڵی چاوم کردەوە و بینیم لەلایەک وەستاوە.

"کاتژمێر نۆ و نیوە. ئەگەر نەجوڵێیەوە خوشکی بچوک،ئەوا خۆشەویستەکەت قوڕی بەسەر ئەبێت، وە ئەوە تۆ نیت کە قوڕی بەسەردا ئەکەی. "

نامەوێ هەڵسم،ئەوە یەکەم جارە لەم مانگەدا بەباشی بخەوم و بە سەرئێشەیەکی زۆرەوە بەخەبەر نەیەم.

جەیک بۆ لای خۆی ڕایکێشام و دووبارە چاوم داخستەوە و گووتم.
" میشێلا بڕۆ دەرەوە. "

" هەڵسە ئەگەرنا بانگی داپیرە دەکەم. "
میشێلا هەڕەشەی کرد.

چاوم بەخێرایی کردەوە.
"تۆ واناکەی."

"دەزانی کە دەیکەم."

بەلەسەرخۆیی دانیشتم و جەیکیش بەجەبەرهات.

"بۆچی بەم کاتە بەخەبەری؟"
جەیک بە خەواڵویی گووتی.
"هێشتا شەوە."

لەڕاستیدا شەو نەبوو، بەڵام بەهۆی پەردە ئەستورەکانی ژوورەکەمەوە نەتدەتوانی جیای کەیتەوە.

"تۆ دەتوانی بخەوی."
خەندەیەکم کرد و خۆم چەماندەوە تا ماچی بکەم هەرچەندە دەمزانی ئەوە زیاتر نقومم دەکات لەکاتێکدا دەزانم، ئەو هەر دەڕوات.
"پێویستە لەگەڵ میشێلا بچم بۆ قوتابخانە."

چاوی کردەوە و بە شڵەژاوی سەیری کردم.
"بۆچی دەچنە قوتابخانە؟"

"تا دڵنیا بینەوە تۆ باجی پاراستنی من نادەی."
گووتم

ئێستا بەتەواوی بەخەبەربوو و دانیشت و سەیری میشێلای کرد.
"ئەوە چیت پێگوتوە؟"

"خودایە."
میشێلا گووتی.
" بۆچی هەمووان وادەزانن من س*زانیەکەم لێرە؟"

من و جەیک نیگایەکمان بۆ فڕێدا و شانی هەڵتەکاند.
" ئاماژەیەکی باش بوو. بەڵام کلارا هەردەبێ لەگەڵم بێت."

جەیک بە پەشۆکاوی سەیری کردم.
"بۆچی؟"

هەناسەیەکم دایەوە و هەموو بابەتەکەم بۆ ڕوونکردەوە بەپێی توانا، و چاوە سەوزەکانی تاریک بوون.

" تۆ نابێ وەها بە ئاسانی وازی لێبهێنی."
جەیک بە توڕەیی گووتی.
"ئەو شایەنی ئەوەیە بدرێتە دادگا و_"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now