4

1.2K 218 154
                                    

UNEDITED

باشە،کاتی دانپێدانان.
بەهەموو هێزی خۆم بەخێراترین شێوە ڕامکرد.

سوێند دەخۆم ئەگەر جارێکی تر ڕێبیکا ناچارم بکات پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبکەم ،بەدەستەکانی خۆم دەیکوژم.

دەی کلارا هەناسە بدە.
بەخۆمم گوت .بەڵێ وەک دەبینن،زۆر شێواوم بەهۆی ماچەکە .وە تا زیاتر بابەتەکە ئاڵۆز بێت.....نازانم بۆچی...مەبەستم ئەلێکس ماچی کردم.

کەواتە چی؟

وەک ئەوە نییە من پێشتر ماچم نەکردبێت یان ماچ نەکرابم...کەواتە بۆچی بەمشێوەیە زندەقم چووە؟لەوانەیە ئەو تەنیا لەبەر خاتری جێرەمی وایکردبێت تا بزانێت من ئەوم خۆشدەوێت.

باشە،کەواتە دەبایە پرسیاری لێم بکردایە وە وەڵامەکەم بەدڵنیاییەوە نەخێر بەهیچ شێوەیەک دەبوو.من نابمە یەکێک لەو بوکەڵانەی کە لە یادگارییەکانی جێرەمی بمێنمەوە زۆر سوپاست دەکەم!

ئەلێکس کەسێکی گەمژە و خراپە و تەنیا کچەکان بەکاردەهێنێت.


تەنانەت کە ئەوەشم ووت دەزانم من هەڵەم.بۆ کچێک کە ئەو ناناسێت ئەوە وەڵامێکی تەواو و دروستە.بەڵام بۆ من ،کچێک کە بەنزیکەیی هەموو شتێک دەربارەی ئەو دەزانێت ،وەڵامێکی پێکەنیناوی دەبێت.

مەبەستم چۆن دەتوانم بڵێم کچەکان بەکاردەهێنێت لەکاتێکدا لەناوەندی پشوەکەی ڕێگایەکی دووری بڕیبوو بۆئەوەی دڵی خۆشەویستەکەی بداتەوە تەنیا لەبەرئەوەی نەچۆتە ئەو کۆلێژەی کە دەیەوێت.؟بابەتێکی تر ئەوەیە کە ئەو کچەش خوشکە گەورەی من بوو میشێڵا .کە لە لیستی چاوەڕوانی کۆلێژی پرینستۆن بوو لەبەرئەوەی چووە کۆلێژی هارڤارد.

ئەلێکس یەکێکە لە شیرینترین یاریزانەکان کە قوتابخانەکەمان بەخۆیەوە بینیوە.هەرگیز جیاوازی لەنێوان دۆڕاوەکان و بەناوبانگەکان نەکردووە.هەرکاتێک هاوڕێکانی توندوتیژی بەرامبەر کەسێک دەکەن و بە تاقەکەی دادەن،ئەلێکس خۆی دەچێتە لای ئەو کەسەی توندوتیژی بەرامبەر کراوە و داوای لێبوردنی لێدەکات.وە بەڵێ لەبەرئەوەشە زۆر گرانە عاشقی نەبیت.

سەرم هەژاند کە گەیشتمە ماڵەوە.یەکەم ئاهەنگی قوتابخانە پێش کاتژمێر دە لە ماڵەوەبووم.

بژی خۆم.

ماڵەکەم خانووێکی گەورە بوو لە شەقامەکە کە لە بەرامبەر خانووی ئەلێکس بوو ،کە باوکی کڕیبووی چەند مانگێک پێش ئەوەی دایکی ئەلێکس بمرێت.

لەلایەکی ترەوە گەورەترین خانووی شەقامەکە بوو.بە مانایەکی تر،گەورەترین خانوو لە سەرتاسەری شارۆچکەکە .گەراجێکی گەورە و باخچەیەکی فراوان،و مەلەوانگایەکی لێیە کە دوو هیندەی خانووی ئێمە دەبێت ، بە کورتی باشترین خانووی شارۆچکەکەیە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now