50

779 141 314
                                    

Unedited

" دەتوانی پێم بلێی ئایا کۆنارد هەندرسۆن باوکی ڕاستەقینەی منە یان نا؟"

شتی زۆر هەبوون کە لەو ساتەدا هیوام دەخواست بیڵێم، و شتی زۆر هەبوون کە هیوام دەخواست ئەلێکس بیڵێت.

لەڕاستیدا دەمویست بڵێم 'تۆ تەنیا وڕێنە دەکەی' بەڵام ئەلێکس لەبەرامبەر وەستابوو، چاوی لێم بڕیبوو و بەسوربوونەوە سەیری دەکردم.

کەواتە نەفرەت!

ئەوە چۆن زانی؟

"مەبەستت چییە؟"
لەکۆتاییدا توانیم دەریببڕم.
"بۆچی من؟"

کەمێک ڕووخسارمی پشکنی وهەناسەیەکی دایەوە. دواتر نامەیەکی لە گیرفانی دەرهێنا.

نامەیەکی پەمەیی.

ئەو س*زانیە گەمژەیە!

"ئەلێکس ئەمەت لەکوێ بەدەست گەیشت؟"
بە لەرزینەوە گووتم.

"ناوەڕۆکەکەی بخوێنەوە."

تێبینیەک نوسرابوو، بەدڵنیاییەوە هەمووی پەمەیی بوو.

پێدەچێ لەم ماوەیەدا کێشەی بابە و شتت هەبێ، تۆ لەم لاو لەولا دەکۆڵیتەوە و ئەمەش هەرا دەنێتەوە. بۆچی تەنیا پرسیار لە خۆشەویستە قژ زەردەکەت ناکەی؟ بزانە چی دەزانێ؟

تب:مەبەستم کچە بچوکەکەی وێڵسن، ئەوەی ناشرینەکەیان. قورسە بزانی هەردەم لای کامیانیت؟

بەدەستەکانی خۆم دەیکوژم.

"کە وەسیەتی بەڕێز هەندرسۆنیان خوێندەوە، دەرکەوت کەوا بڕە پارەیەکی زۆری بۆ جێهێشتبووم."
ئەلێکس گووتی.
"لەوانەیە بۆ ئەو هیچ نەبێت بەڵام بڕە پارەیەکی زەبەلاحە لەگەڵ نامەیەک."

"زۆربەی زۆری ئەوکاتە تێنەگەیشتم."
بەردەوام بوو.
"بەڵام ئەو گووتی کەوا من کوڕی ئەوم. کوڕێکی باشتر لە جەیک. "

خ*ێڕی گەمژە!

" سەرەتا وامزانی ئەوە تەنیا نمونەیەکە، بەڵام دواتر باسی دایکمی کرد، دەربارەی ئەوەی چۆن.... "
قسەکەی بڕی.
" نەمدەزانی بیر لە چی بکەمەوە. بۆیە بەسەر نامەکانی دایکمدا چوومەوە چەند هەفتەیێ پێش ئێستا و نامەکانیم دۆزیەوە کە ناونیشانی نیۆڕکی لەسەر بو وە لێمکۆڵیەوە و بۆم دەرکەوت کە ناونیشانی بەڕئز هەندرسۆنە. "

چەندەها شت بە مێشکمدا تێپەڕین.

" وە ئەم نامەیە ڕۆژێک پێش ئێستا هات. "
گووتی.
" وامزانی ئەوە گاڵتەیە، بەڵام گالتە نییە. وایە؟ "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now