49

737 146 338
                                    

Unedited



کە بۆ بەیانی ڕۆژی دواتر هەڵسامەوە هەستم بە نەساغی کرد. ئەو نەساغیە نا کە چەند ڕۆژێکە بە ئەنقەست پیشانی دەدەم بەڵکو ئەو دانەیەی کە زۆر بەخراپی دەڕشێمەوە.

لەڕاستیدا خۆم دەمزانی ئەمە دێتە سەر ڕێم. جەمەکانم لەم هەفتەی دواییدا زۆر خراپ بووە ،ئەمەش بەهۆی ئەو هەموو نیگەرانیە بوو کە نەمدەتوانی تەنانەت خواردنیش بەباشی بخۆم.

چاوەکانم بە ئەستەم چوونە سەر پەنجەرەی جەیک کە پەردە ڕەشەکانی ناوەوەی داپۆشیبوو. دوێنێ زۆر هەڵە بوو، من و ئەو هەردووکمان دەیزانین.

بەڵام وا هەست ناکەم وابێ. بەڵام دووبارە ئەگەر بابەتەکە لەسەر جەیک هەندرسۆن بێت پێم باشترە هەستەکانم قوفڵ دەم و تەنیا سەرنج بدەم.

زۆربەی کات بۆ ئەلێکس.

دوێنێ کە هاتمەوە ماڵەوە بڕیارم دا چیتر (من زۆر بێهوام) ە گەمژانەکەم و (ناتوانم هیچ شتێکم بەتەنیا بکەم) نەهێڵم.

بۆیە بڕیارم دا زیرەک بم و هۆشم بخەمە کار بۆئەوەی ڕێگا چارەیەک بدۆزمەوە تا ئەم جەنگە لەگەڵ نەتالیا نەهێڵم بەشێوەیەک کە هێزی ئەوەی نەبێ دووبارە شتێکی لەو شێوەیە بکات.

وە ئەمەش وێرانکردنی هەموو ئەو چانسانە بوو کە لەگەڵ جێرەمی هۆفماندا هەیبوو.

لەسەر جێگاکەم هەڵسام و هەوڵمدا دڵی خۆم خۆشبکەم بەو سیمایەی کە لەسەر ڕووخساری دەبێ پاش ئەوەی ئەمەم کرد.

بە خۆمم گوت خۆم نقوم دەکەم لە ئازاری ویژدان. بەڵام جەیک ڕاستی دەکرد کە گووتی من لەوێ دەبم و ڕزگارت دەکەم پێش ئەوەی نقوم بیت. وە هەروەها بیری هێنامەوە کە من خۆم مەلەوانێکی باشم.

بە ئەستەم سەیری ئاوێنەم کرد کە قژم بە توندی بەستی، شتێکم لەناو کەنتۆڕەکەم دەرهێنا بێ ئەوەی سەیری بکەم و چوومە خوارەوە.

داپیرەم لە چێشتخانە بوو و ڕۆژنامەی دەخوێندەوە، کە منی بینی خەندەیەکم بۆکرد.

بە ماندوویی خەندەیەکی کرد و پرسی.
"هەست بەباشی دەکەی؟"

ئاگادارکردنەوەکەی وایکرد هەست بە ڕشانەوە بکەم و سەرم هێشا بەڵام سەرم هەژاند و گووتم.
"بە ئەستەم."

"دەبی شتێک بخۆیت."
داپیرەم گووتی و دەمزانی ڕاست دەکا بەڵام دڵم بۆ هیچ نەدەچوو بۆیە بسکیتێکم لەناو بەفرگرەکە دەرهێنا و لەناو گیرفانم دانا.

نیگایەکی بۆکردم، هەناسەیەکم دایەوە و بیسکیتەکەم لەناو گیرفانم دەرهێنا و گازێکم لێگرت. بە جۆرێک سەیرم کرد و بەشێوەیەکی دراماتیکی دەمجوی،
"ئێستا دڵخۆشی؟"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now