Vote&comments✨
Yoon suh pov"
کەسێک پرسیاری لێکردم دەربارەی ژیان بەڵام ئەوکات نەمتوانی بە تەواوی جوابی بدەمەوە چونکە ناتوانم بەباشی بیر بکەمەوە لەشوێنێکی بە دەنگە دەنگدا هەست دەکەم ئێستا وەڵامەکەیم بە مێشکدا دێت..
بەڵێ لەڕوانگەی منەوە ژیان جوانە بەڵام مرۆڤەکان وایان کردووە کە وابکەن هەندێک کەس ڕقیان لە ژیان بێت بەهۆی ئەو ڕەفتارانەی کە دەیکەن،تا دەتوانن دەتشکێنن بەڵام پاش هەموو ئەو شتانەی دەیکەن دەڵێن "ببورە" ئایا ببورە دەتوانێ شتەکان چاک بکاتەوە؟؟ نەخێر نەخێر نەخێر....
بەڵام کەسێکی وەک من بۆچی هەمیشە دەیانبورێت ؟بۆچی پێویست دەکا وا بکەم ؟ئایا ئەوە کارە راستەکەیە؟بۆچی منیش ناتوانم وەک ئەوان بم؟ئایا دەتوانن هەستی پێ بکەن کە چۆن کەسی بەرامبەر دەڕوخێنن؟ چەند بێهیوای دەکەن؟دەزانم ئازارەکەی چۆنە منیش ناتوانم وەک ئەوان بم.
پێم باشترە بشکێنرێم وەک
ئەوەی بیانشکێنم،بەڵام ئەوانە مرۆڤن
چاوەڕێی هەموو شتێکیان لێ دەکرێ بەڵی
"مرۆڤ".زۆر جار ویستومە ببم بە گۆشەگیر و قسە ڕەق لەبەر هەندێک کەسانی دەوروبەر کە بە قسەکانیان ئازاریان داوم بە وتنی ئەوەی کە من "گێلم" بۆچی؟تەنها لەبەر ئەوەی باشەی هەموو کەسێکم دەوێت؟تەنها لەبەر ئەوەی منیش ناتوانم وەک ئەوان قسە بکەم ڕێک لە دڵیان بدەم ؟لەبەر ئەوەی دەیانبورم؟لەبەر ئەوەی زۆربەی کات پێدەکەنم؟ئەمانە مانای گێلین؟هەرچۆنێک بێت سروشتی خۆم لە پێناو کەسدا ناگۆڕم،هۆکاری ئەو بیرۆکەیەش کەسێک بو پێی وتم کاتێک لەو کاتە سەختە دابوم دەمویست خۆم بگۆڕم چەندێک هەوڵم دەدا
بێ سود و ئەستەم بوو.پێی گوتم:سروشتی خۆت لەپێناو دایک و باوکیشت مەگۆڕە، رێک گەرامەوە سەر ئەو بیرۆکەیەی کە کێ شایەنی ئەوە سروشتی خۆمی بۆ بگۆڕم؟بەڵێ ،نامەوێ بەهۆی مرۆڤە خراپەکان خودی کەسایەتی خۆم بگۆڕم راستە ئەمە من بەهێز دەکا و بۆخۆم باشترە بەڵام بەپای ئەوەی بەو جۆرە نەبم کە خۆم دەمەوێ و پێی دڵخۆشم دەبم تەنها لەبەر ئەوان ،بەپای ئەوەی چێژم لە ژیان نەکرد؟
"ئێمە هەرچیەک بکەین ناتوانین ڕۆژێک بۆ ژیانمان زیاد بکەین،بەڵام دەتوانین ژیانێک بۆ ڕۆژەکانمان پەیدا بکەین"
دەمەوێ وەک منداڵێکی ٥ ساڵان چێژ لەو ژیانە وەربگرم کەتەنیا یەک جار تێیدا دەژیم،هەر چۆنێک بم کاتێک خۆم خودی خۆم قبوڵ دەکەم کۆمەڵگاش قبوڵم دەکەن،ئەگەریش قبوڵم نەکەن شتێکی ئاساییە و گرینگی پێنادەم.
لە ئێستادا بیر لەوە دەکەمەوە کە زۆر پەشیمانم ئاواتم خواستووە کە بێ سنور گرینگیم پێ بدەن،هەمیشە خەمم بۆ ئەوە خواردووە کە کەسێک زۆر گرینگی پێنەداوم*خەم لە شتی بێمانا دەخۆم* بەڵام ئێستا دەمەوێ تەنها خۆم گرینگی بدەم بە کەسانی دەوروبەرم بۆ من نامۆیە کە کەسێک زیاد لە سنور گرنگیم پێدەدات نائاسودەم پێی.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...