Yoon suh pov:
کات لەسەر کەس ناوەستێت بەردەوام دەڕوات
ڕۆژەکان بەبەردەوامی دەڕۆن،بێ ئەوەی هەست بکەین
زیاتر گەورە دەبین و لەتەمەنمان کەم دەبێتەوە.ئێمەیش بەردەوام لە ژیان کە بەهەر جۆرێک بێت.
باشە بۆچی هەندێک کەس پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن
ئایا ئەمە چارەسەری کێشەکانمان دەکات؟چۆن دەتوانن
دەستیان بچێتە گیانی خۆیان؟بەرای من تەنیا خۆ بەدەستدانێکە بەرامبەر بە ناخۆشیەکان.
دەبێت خۆڕاگر بین بەرامبەر کێشەکان هەرچەندێک
قورس بن،لەوانەیە ناخۆشیەکان ماندوو و بێهیوا مان بکەن بەڵام ئێستایش دەڤێت خۆڕاگر بیت.پزیشک نەخۆش'ت هەیە ئێستا دەیانهێنمە ژوورەوە
'سکرتێرەکەم وای وت'چاوەڕێی نەخۆشە بچوکەکەم بووم.
یونسوو:فەرموو دابنیشن.
باوکی منداڵەکە:ڕۆژ باش پزیشک کیم.
یونسوو:ڕۆژ باش بەخێر بێت،هەروەها تۆش بچکۆڵانە
بەخێر بێیت.باوکی منداڵەکە:سوپاس هەست دەکەم منداڵەکەم
کەمێک نەخۆشە دەتوانیت سەیرێکی بکەیت؟یونسوو:بێگومان با سەیرت بچکەم بچکۆڵ.
من بچکۆڵ نیم من تەمەنم ٦ ساڵە بەم ناوە بانگم مەکە
'منداڵەکە وای وت"یونسوو:ئای خوایە ببورە،ناوت چیە کەواتە با بەناوی خۆت بانگت بکەم.
من ناوم فرۆکەوان جەیهیون'ە"
یونسوو:کەواتە دەتەوێت ببیت بە فرۆکەوان بەڕێز
جەیهیون؟فرۆکەوان جەیهیون:بەڵێ دەمەوێت لە نێو هەورەکاندا
بفڕم !یونسوو:باشە بەباشی بخوێنە تا ببیت بە فرۆکەوان
ئێستا هەست دەکەیت کوێت ئازاری هەیە؟جەیهیون:دڵم ئازاری هەیە"
یونسوو:چی؟ باوکی جەیهیون نەخۆشی دڵی هەیە؟
باوکی جەیهیون:نەخێر ئەمە یەکم جارە وا بڵێت!
یونسوو:دەتوانیت پێم بڵێیت لەکەیەوە ئازاری دڵت
هەیە؟جەیهیون:لەو کاتەوەی کچە هاوپۆلەکەم هاتووە!
من و باوکی جەیهیون راستەخۆ سەیری یەکترمان کرد
دامانە قاقای پێکەنین.یونسوو:گاڵتە مەکە تۆ لەتەمەنێکی کەم دایت ئێستا
کاتی ئەم شتانە نیە!جەیهیون:گاڵتەم کرد،هەست دەکەم گوێم ئازاری هەیە"
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...