درەوشاوە؟ئەوەی کە بوونی نەما لەمندا..

9 6 1
                                    

Yoon suh pov:

هەر بەو شێوەیە دانیشتووم لەگەڵ تیشکی خۆر
هەڵاتنەکە چاوەکانم کرانەوە.

دەزانن خراپترین جۆری خەوتن ئەو خەوتنەیە کە مرۆڤ
لەدوای خەمێکی گەورەو گریانێکی زۆر چاوەکانی دادەخات،پاشان بەئاگادێتەوەو نازانێت چۆن خەوتووە وا دەزانێت هەموو شتەکان خەوێکی ناخۆش بوونە دواتر بۆی دەردەکەوێ وانیە بەڵکو "راستیە".

دووبارە فرمێسک هاتنەوە خوارەوە لە چاوەکانمدا
ناخم تەواو ئازاری هەیە،بیرکردنەوەکانم زیاتر ئازارم دەدەن.

ئەو بیرکردنەوانەی کە بۆچی دەبوو ئەم شتانە ڕوو بدەن؟ئایا ئەوەندە کەسێکی خراپم بەم شێوەیەم بەسەر بێت؟ دواتر چۆم بتوانم بڵێم با جیاببمەوە،شتێکی ئەوەندە ئاسانە بیڵێم؟


هیچ هێزێکم نیە دڵم تەواو وێران بووە،ئێستا تەنیا جەستەیەکی ماندووم.


ئارەزووی هیچ خواردن و خواردنەوەیەکم نیە،نامەوێت
قسە لەگەڵ کەسدا بکەم.




تەواو ئەم شەو بیرم لە ئیان دەکردەوە لەو یادگاریە بچوکانەی بەیەکەوە هەمانبوو،ئەمە کۆتایی دەبێت بۆ ئێمە"


وابیرم کردبۆوو کە کۆتاییەکه جوانمان دەبێت،بەڵام کۆتاییەکی وێرانکەرانە دەبێت"



ئاخر چۆن بتوانم ڕووبەروی ببمەوەو پێی بڵێم جیا ببینەوە؟

چ هۆکارێک بدۆزمەوە؟


بێگومان دەبێت وابکەم ئەمە باشترین بڕیارە بۆ هەمووان
تەنیا بۆ خۆم نەبێت"



لەم بارودۆخە نامەوێت بیرلەخۆم بکەمەوە دەبێت شتەکان بەباشی بۆ ئیان ڕووبدەن.


ئەمشەو بیرم کردەوەو بڕیارێکم دا،ئەو بریارەش
ئەوەیە کە لە ئیان جیا ببمەوە،دەبێت وا بکەم
بڕیارێک لە دەمی منەوە دەردەچێت بەڵام لەلایەن
باوکمەوەیە"

وە ناتوانم هۆکارەکەیشی پێبڵێم ئەوان خێزانێکی دڵخۆش و ئاسوودەن نامەوێت بەهۆی منەوە تێک بچێت.

دڵنیام گەر هۆکارەکەی بزانێت باوکی تاماوە لەخۆی
خۆشنابێت.



بەبێهێزیەوە چووم خۆم شوشت،فرمێسکەکانم لەگەڵ
ئاوەکەدا تێکەڵ بوونە،دەمەوێت ئەوەندە بگریم کە
هیچ هەستێک هیچ گریانێکم تێدا نەمێنێت"



کاتژمێر بووە بە هەشتی بەیانی،تا ئێستا دەرگای ژوورەکەم نەکردۆتەوە.

هێزی هیچ شتێکم نیە دەمەوێت ون ببم هەرگیز کەس
هەست بەوەنەکات یونسووێکی درەوشاوە بوونی هەبووە.

درەوشاوە؟


لەبەر خۆمەوە پێکەنیم،بەحاڵی خۆم"

تەنیا بەبینینی رووخسارم دەڵێیت ئەمە هیچ کاتێک
نەدرەوشاوەتەوە،بە رووخسارێکی ساردەوە،ژێر چاوەکانم ڕەش بوونە،چاوەکانم ماندوون لەوەی فرمێسک بڕێژن.



Sun connectionsWhere stories live. Discover now