تکایە ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن✨.
Yoon suh pov:هاتم دایکە.
خەریک بووم خۆم ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بچم یارمەتی دایکم و باوکم بدەم ئەوان چێشتخانەیەکی مریشکی سورکراویان هەیە،کڕیاڕی تایبەتی خۆیان هەیە هەرکاتێک کڕیارێکی نوێش بێت دووبارە سەردانمان دەکاتەوە
بەڵام من لەڕۆژێکدا تەنها ١بۆ٢ کاتژمێر دەتوانم یارمەتیان بدەم بەهۆی خوێندنەوە.بەڵام لەکاتی پشووی هاوینەدا بە بەردەوامی لەوێم حەزم بە کارەکەیە یان وەک کارمەند دەبم یانیش کاری گەیاندن دەکەم،هەردووک کار بۆم چێژ بەخشە کە وەک کارمەندێکم کەسی نوێ دەبینم هەموو کات بە زەردەخەنەوە خواردنەکانیان پێشکەش دەکەم کاتێکیش خواردنەکان دەگەیەنم بە مانتۆڕەکە
هەست دەکەم لە پێشبڕکێ دام دەبێت بە خێرایی خواردنەکان بگەیەنم.فەرموو ئەمە مریشکەکەتان هەموو مێزەکان پڕن لە خەڵک،لێرە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی لێیە،خێزان ،هاوڕێ، خۆشەویست،بینینی ئەم کەسانە دڵخۆشم دەکەن.
مێزێکیان ١١ کەسی لێ دانیشتووە،هەموویان هاوڕێی کارن بەهۆی ئەوەی یەکێکیان پلەی بەرز کراوەتەوە هاتوون،مێزەکە پڕە لە خواردن، نزیکەی ٩ سۆجۆم بۆ بردوون وادیارە زۆر دڵخۆشن هەموویان دەخۆنەوە.
تەنها پیاوێک دیارە باش نیە پێکەنینەکانی تەنها بۆ ئەوەیە وا خۆی دەربخات کە باشە،هەرکەسێکی تر بیبینێت وابیر دەکاتەوە کە ئیرەیی ببات کە هاوکارەکەی پلەی بەرز کراوەتەوە بەڵام دڵنیام وا نیەو هۆکارێکی تر هەیە.
سەرنجم دا چووە دەرەوە،بەدوای دا چووم جگەرەیەکی پێکردبوو وە تەنها کەمێک سەرخۆش بوو .
چوومە لای وتم شتێک دڵتەنگی کردوویت؟
سەیرێکی کردم و جگەرەکەی فڕە دایە ئەزرەکە
کەمێک بە بێدەنگی مایەوە .یونسوو:ئاساییە دڵتەنگ ببیت،ئێستا هەر کەسێکی تر بتبینێت دەڵێت ئەمە ئیرەیی دەبا بەهۆی ئەوەی هاوکارەکەی پلەی بەرز کراوەتەوە بەڵام دڵنیام وانییە و شتێکی تر هەیە.
سەیری ئاسمانی دەکرد و وتی هەموو کات هەوڵ دەدەم بەڵام شکست دەهێنم بۆچی دەبێت وابێت؟ئایا من ئەوەندە کەسێکی خراپم کە شایەنی ئەم ژیانە بم؟؟
یونسوو: ئاساییە مرۆڤە باشەکان ڕووبەروی ناخۆشی زیاتر دەبنەوە ئەوە دەزانیت؟؟بەڵام هەرچیەک بێت بێت خۆت وا مەکە ناخۆشی و دڵتەنگی بەسەرتدا زاڵ ببێت
تۆ بەپێی پێویست بەڵکو زیاترش هەوڵی خۆت داوە دەزانم،مافی خۆتە بێزاری دەرببڕی بەڵام با ئەمە بە زوویی کۆتای پێ بێت تەمەنێکی زۆرت نیە بیر لەخۆت بکەرەوە
هەرچیەکت دەوێت بیکە یەکجار دەژی هەر شتێک پەستانت دەخاتە سەر لێی دووربکەوە هەموو مرۆڤێکی باش شایەنی ئەوەیە باش بژی، دڵنیام ڕۆژێک دێت دڵخۆش دەبیت "
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...