خۆشەویستی پێویستی بە بوێری هەیە بۆ بەدەستهێنانی!

31 9 3
                                    



Ian's pov:

لەناو پاسدا بووین لەگەڵ بووین لەگەڵ دایۆن'دا
لەهەمان شوێن دانیشتبووین کەجاری پێشوو لەگەڵ
یونسوودا لێی دانیشتبووین.


یونسووم بیرکەوتەوە لەو کاتەی زەردەخەنەی دەکرد
هەرکاتێک ئەو ببینم زەردەخەنە دەکات ئەوا منیش
دڵخۆش دەبم.



یەکەم جار کە بینیم هەستێکی سەیرم هەبوو،ئەو گەمژەیە
یەکەم جار زەردەخەنەی بۆ کردم ئایا بۆ هەموو کەسێک
بەم شێوەیەیە؟


لەگەڵ هاوڕێکانی چەند هاروهاج و بە وزەیە دەردەکەوت  بەراستی سەرشێتترین کچە بینیبێتم.


کاتێک خواردنەوە وزە بەخشەکەی بۆ جێهێشتبووم
تەواوی ڕۆژەکە دڵخۆشبووم وەک وزەیەک وابوو بۆم
لەبیری خۆمدا دەموت دەبێت بیبینمەوە؟


بیر لەچی دەکەیتەوە وا زەردەخەنە دەکەیت'بە قسەکەی دایۆن هاتمەوە هۆش خۆم'


ئیان:هیچ نیە.



دایۆن:بەڵام روخسارت شتێکی تر دەڵێت یاا کەی وات لێهاتووە کە هیچ شتێکم  پێ نەڵێیت!



دایۆن: بوەستە بوەستە تۆ کەسێکت بەدڵە؟


ئیان:بەڵێ کەسێک هەیە.


دایۆن:ووووۆۆۆ ئەم کچە کێیە؟ئەویش تۆی بەدڵە؟



ئیان:پێت ناڵێم،وەناشزانم منی بەدڵە یان نا.



دایۆن:گەمژە مەبە تەنیا ئەوەی هەستی پێدەکەیت پێی بڵێ.


ئیان:نازانم کاتێکی گونجاوە یاخود نا.


دایۆن:تا زووە پێیی بڵێ دەمەوێت منیش بیبینم کە کێیە!


ئیان:ئای خوایە ئینجا مێشکم تێک مەدە ئەوەندەی پرسیار بکەیت.


دایۆن:کەواتە کارەکە بە جوانی و خێرایی ئەنجام بدە.


_______

لەڕێگادا سیونگمین'م بینی راستەوخۆ بۆ لای چووم.

ئیان:سڵاو براکەم.


سیونگمین:سڵاو.


ئیان:باشە هەست ناکەیت ئێستا کاتی ئەوەیە کە هەستەکانت بە مێیڵی بڵێیت؟



سیونگمین:بەم بەیانیە ئەمە چیە،باشە لەراستیدا دەمەوێت پێی بڵێم بەڵام نازانم چۆن!


ئیان؛یاا تەنها وەک پیاو بڕۆ بەرامبەری و هەموو شتێک بڵێ ئەوەندە زەحمەت نیە!



سیونگمین:یان ئەمڕۆ یان چەند ڕۆژێکی تر هەموو شتێکی پێدەڵێم!


ئیان:بەراستی؟!دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.


ئیان:بەڵێ مێیڵی'ت بینی دووبارە چاوەکانت گەشایەوە.




Sun connectionsWhere stories live. Discover now