لە چاوەکانی شەپۆڵی قوڵ دەبینران وکردارەکانی سەریان دەسوڕماندم»

20 7 12
                                    

snghyps

ئەم پارتەیانیش لەلایەن نابی خۆیەوە نووسراوە،دووبارە لەکاتی خوێندنەوەی هەستێکی سەیری پێبەخشیم،هەم هەستێکی ئاسوودەیی بوو هەم دڵتەنگی چونکە ئەم یادەوەرییانە لەوانەیە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە بۆ کۆتا ساڵی خوێندنمان،بەڵام ئەم پارتە تەواو تایبەتە و مانایەکی زۆری هەیە بۆمن✨>>>>>

Nabi's pov:

‎لە تەنیشتمەوە بیۆل دانیشتووە لە ئاوێنە بچوکەکەی دەستیەوە سەیری خۆی دەکات و قژی چاک دەکات ‎یوونسوو و مێڵیش قسە دەکەن ، یوونسو دەستی بە دەمیەوە گرتووە و ڕوخسارێکی شۆکاوی دروست کردووە مێڵیش زۆر بەجدیەوە خەریکی باسکردنی شتێکە، بێگوومان ئەم ڕەفتارەی یوونسوو بەپەرۆشی نەکردم بۆ ئەوەی بزانم مێڵی باسی چی دەکات چونکە ئەگەر بابەتەکە بێماناش بێت یوونسوو بەمجۆرە ڕیاکشن بۆ شتەکان دەردەبڕێت.



‎زەردەخەنەیەکی نەرمم کرد بە بینینی هاوڕێ سەیر و سەمەرەکانم، ئەوانەی قورس بوو بۆم بەشایەنی ئەوەیان بزانم نازناوی هاوڕێیان پێ بدەم بەڵام دوای نزیکبوونەوە لێیان و بەتەواوی ناسینی هەریەکەیان و بەهۆکارێکەوە وایانکرد هاوڕێبوونم لاجوانتر بێت.



‎لە ئێستادا ناتوانم بڵێم دڵخۆشیەکی زۆرم هەیە بە هەبوونی ئەوان ، ڕاستیەکەی بڵێم سوپاسگوزارم کە لەژیانم بونیان هەیە و منیان قبوڵە بەو کەسایەتیە سەختەی هەمە بەڵام هێشتا زۆرجار بیر دەکەمەوە چی ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان یەکێک لەوان بگۆڕێت لەگەڵم ؟! یان هەموویان بڕۆن و جێمبهێڵن؟!


‎ئەی چی ئەگەر بەجۆرێک ڕەفتارم لەلابنوێنن وەک هەر کەسێکی کە دودڵ نەبم لە ژیانم دەریان بکەم؟؟



‎لەکۆتایدا ئەوانیش مرۆڤن و دەتوانن هەر کارێکی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام بدەن بەڵام بۆ من جیاوازی ئەوان لەگەڵ هەرکەسێکی تر ئەوەیە ئەوان گرنگن بۆم، وە پێویستم پێیانە و هەندێک شت هەن تاکە مرۆڤی ناوژیانمن دەتوانم ئەنجامی بدەم لەگەڵیان و ئاسودە و خۆمی ڕاستەقینەبم لەلایان.



‎چونکە کە ئیتر ناسیمن بە تێبەپڕبوونی کات شوێنی خۆیان کردووە لە ژیانە سادەکەم وایان کرد وەک بەشێک لە کارەکتەرە سەرەکیەکانی ژیانم هەژماریان بکەم بۆیە  قورسە بۆم وازلێهێنانیان.



‎ئەوان سەرەتا بێگانە بوون بۆم بەڵام هەریەکیانم ناسی بە چیرۆک و ڕووداوێکی جیاواز،کە ئەوەش باشترین ڕووداوی ژیانم بوو.



‎هیوادارم تا کۆتای بەیەکەوە بمێنینەوە و دوای تەواوکردنی خوێندنیش هەر چوار هاوڕێ سەیر و جیاوازەکەبین بەیەکەوە...



‎"هێی نابی" بیۆل بەکەمێک دەنگی بەرزەوە بانگی کردم.


‎" بەڵێ؟!" بەهێمنیەوە ووتم.


Sun connectionsWhere stories live. Discover now