Yoon suh pov"
ئێستا زیاتر هەست بە درەوشاوەیی ژیانم دەکەم،بوونی
هەندێک کەس وا دەکات بدرەوشێیەوە،بونی خۆشەویستە
میهرەبانەکەم،هاوڕێ ناوازەکانم،وا دەکەن هەست بە گرینگی خۆم بکەم.بەو هیوایەم هەمیشە ژیانم وەک ئێستا بێت،دڵخۆشم
ئاسوودەم،لە دەوروبەری هەندێک کەسدام کە ژیانیان
جوانتر کردووم،منیش وادەکەم بدرەوشێمەوە بۆیان.ئیان:بیر لە چی دەکەیتەوە؟
یونسوو:بیر لە تۆو ئەو هاوڕێیانەم دەکەمەوە کە چەند ناوازەن بۆم!
ئیان:وادەکەم هەمیشە بیر لەمن بکەیتەوە تەنیا من!
یونسوو:سەیرکە تۆ تاکە خۆشەویستی ژیانمی ئەوانیش
هاوڕێی تایبەتی منن!ئیان:هەرچۆنێک بێت ناهێڵم بیر لە ئەوان بکەیتەوە
دەبێت بیرکردنەوەکانت تەنها بۆ من بن!یونسوو:با بیبینین هیوادارم بتوانیت بیکەیت!
ئیان:ئای خوایە ئەم کچانە ئەوەندە بۆتۆ گرینگن؟
یونسوو:بەڵێ،تەنیا بەبیرکردنەوە لێیان دڵخۆش دەبم
تۆ نازانیت ئەوان چەندە ئاسودەکەرن بۆ من!ئیان:هاوڕێیەتیەکەتان زۆر جوانە هیوادارم تاکۆتایی بەم شێوەیە لەلای یەک بمێننەوە.
زەردەخەنەیەکم بۆی کرد"
ئیان:کەمێکی ماوە بگەین بە قوتابخانە.
یونسوو:بەڵێ،سەیرکە وەک هاوڕێ ڕۆیشتین کە گەڕاینەوە
بووین بە خۆشەویست.ئیان:راستە،پێت چۆنە بۆ ئێوارە بڕۆینە دەرەوە؟
یونسوو:باشە بچین بۆ کوێ؟
ئیان:دەچین بۆ پارکەکە وە بامیش دەهێنم!
یونسوو:بەپەرۆشم بۆ بینینی بامی!
ئیان:دەبێت کوڕەکەم بە خۆشەویستەکەم بناسێنم!
یونسوو:هەروەها خۆشەویستەکەشت بەپەرۆشە بینینی کوڕەکەت!
ئەو پێکەنینە کەروێشکیەی دڵخوازی منە"
——ئیان:تۆ بڕۆ خوارەوە من جانتاکەت دەهێنم.
لەگەڵ کچەکانم لە دەرەوەی پاسەکە وەستابووین لە گەیشتینەوە ناو قوتابخانە.
بیۆل:کاتێک گەڕامەوە یەکەم کارم ئەوە دەبێت بخەوم!
نابی:منیش یەکەم کارم ئەوە دەبێت کۆفیەک بخۆم.
مێیڵی:منیش خواردن دەخۆم و پشوو دەدەم.
یونسوو:دەبێت سەرەتا خۆ شۆردنێک ئەنجام بدەم ئینجا پشوو بدەم.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...