ئەو کاتانەی لەگەڵ ئێوەم یوونسوی راستەقینەم'

26 9 10
                                    

Comment &vote✨

Yoon suh pov"

بۆ ماوەی ٢ کاتژمێرە لە ژوورەکەم دام،خەریکی ئەرکەکانی قوتابخانەم،بەراستی ڕقم لەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لەشوێنی خۆم نەجوڵێم وخەریکی وانەکانم بم،بەڵام دەبێت واش بکەم بۆ ئەوەی نمرەیەکی باش بهێنم و ببم بە دکتۆر، لەمنداڵیەوە حەزم بە دکتۆری هەیە زۆر بەوە دڵخۆش دەبم کە یارمەتی کەسی بەرامبەر دەدەم جا بگاتە ئەوەش ببم بە دکتۆر و نەخۆشەکانم چارەسەر بکەم،نازانم کاتێکیش ئەم پیشەیە بەدەست دەهێنم هەر هەمان هەستم دەبێت کە ئێستا هەمە،بەڵام دەمەوێ باشترینی خۆم ئەنجام بدەم لەپێناو نەخۆشەکانم،زۆر کات وێنای ئەوە دەکەم کە دکتۆرم و دەچمە ناو نەخۆشخانەکە سڵاو لەهەموویان دەکەم بە زەردەخەنەوە،کاتێک چاوم بە نەخۆشەکانم دەکەوێت وەک ئەوە بێت کە کەسێکی نزیکی خۆمە و خەمخۆری دەبم،بەراستی بەم هەستانە ئاسوودە و دڵخۆش دەبم.

لەنێو ئەو بیرکردنەوانە دابووم دایکم لەدەرگای ژوورەکەمی داو هاتە ژوورەوە،قاپێکی بە دەستەوە بوو کە چەند جۆرە میوەیەکەی تێدا بو هەروەها میوە دڵخوازەکەم"شووتی".

هاتە سەر سیسەمەکە و دانیشت خەریکی پاکردنی سێو بو بۆم،کەمێک گفتۆگەیەکی دایک و کچانەمان کرد،باسی قوتابخانەو هاوڕێکانم بۆ کرد،باسم کرد کە مامۆستایەکان زۆر باش و هاندەرمانن،دڵخۆش بوو بەوە چونکە ئەویش بەهەمان شێوەی من دڵخۆش دەبێت کاتێک نمرەیەکی باش دەهێنم.

پێم وت کە سبەی لەگەڵ هاوڕێکانم دەچینە دەرەوە.

ئەویش ئەو بیرۆکەیەی بەلاوە باش بو وتی:
کاتێکی خۆش بەسەر ببەن هەوڵبدەن ئەو ماندوو بون و ستێرسی وانەکانتان لەبیر بکەن،وا بکەن ڕۆژێک بێت هەموو کاتێک بتانەوێ دووبارە ببێتەوە لە ژیانتان،پاش ئەوە دەچن بۆ کۆلێژ کەمێک لەیەک دادەبڕێن ناتوانن زۆر یەکتر ببین،بۆیە وابکەن ئەو ڕۆژە هەرگیز لەیاد نەکرێت،هەروەها ئاگاداری خۆتان بن".

قسەکانی دایکم زیاتر وای لێکردم کە بمەوێ بەیانی هەموو یارییەکان تاقیبکەمەوە لەگەڵیان،وەک منداڵێکی ٥ ساڵان رەفتار بکەم.

بەدایکمم وت بێخەمبە ئاگاداری خۆمان دەبین وا دەکەم هەموو ڕۆژێک بێزارت بکەم بە باسی ئەو چونە دەرەوەیە و  بە دڵخۆشیەوە باسی بکەم.

زەردەخەنەیەکی بۆکردم و دەستی بە ڕوومەتەکانم داهێندا،هەستم بەگەرمی دەستە نەرمەکانی کرد،وەک ئەوەی ئاسوودەترین دەستە بەرم دەکەوێت.

بەراستی هەست دەکەم دایکم وەک فریشتەیەک وایە،زۆر ئارام و لەسەر خۆیە،لێم تێدەگات، سەرەتا هاوڕێییەک واین ئینجا دایک و کچ،بەس بۆ ناوێک دایک نیە بەڵکو مانای دایکایەتی سەلماندووە کەواتە مرۆڤ لەوە بەبەختر تر چی دەبێت؟

لەوانەیە چانسی گەورەی ژیانی من دایکم بێت'

لەباوەشی دایکمدا پاڵ کەوتم،باوەشێک بێ هیچ نائاسودەییەک،کەمێک بەم جۆرە ماینەوە دواتر وتی من دەڕۆم تۆش بخەوە با بۆ بەیانی هیچ بێ خەوییەک کارت تێنەکات.


Sun connectionsWhere stories live. Discover now