«بوونی کەسانێک کە بتوانن باشترت بکەن هەموو شتێکە»

25 8 6
                                    

ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن🎀»


Ian's pov"

پاش بینینی یونسوو کە زەردەخەنە دەکات دڵخۆشم دەکات،ئەم کچە و خەمباریان نەوتووە،بەیەکەوە لەسەر کورسیەکە دانیشتبوین چەند خولەکێک بو کە بێدەنگ بوبوین.

بینیم یونسوو بە قۆڵی هودیەکەی پەنجەکانی دادەپۆشێت
چاکەتەکم لەبەر کردەوەو پێم دا.

ئیان: جارێکی تر بەم شێوەیە مەیە دەرەوە کەش و هەوا ساردە.


یونسوو:خۆشم نازانم چۆن هاتمە دەرەوە سەیر بکە هەر بە جلی ماڵەوەم.

ئیان:هەرشتێک بێت ئاگادارئ خۆت بە وە گەر دەزانیت بە وتنی ئاسودە دەبی بیڵێ بەبێ دودڵی بۆم باس بکە.


یونسوو:باشە هاوڕێ کەروێشکەکەم،چۆن دەست پێبکەم بوەستە.


"ئەم کچە لەم دۆخەشدا قسە سەیرەکانی خۆی دەکات"


یونسوو:دەزانیت ئەمڕۆ نمرەکانمان وەرگرتەوە وە منیش لە ریزبەندی کۆتایی دابوم ئەو ڕۆژە زۆر زۆر نەخۆش بوم نەمتوانی بخوێنم،ئەمڕۆ لەسەر خوانی ئێوارە باوکم پرسیاری دەربارەی تاقیکردنەوەکان کرد،منیش تەنیا راستیەکانم پێ وت ئەەیش توڕەبوو نەیهێشت هۆکارەکەی بڵێم کە بۆچی خراپ بووم پێی وتم کە ناتوانم وەک کچێکی گەورە رەفتار بکەم وە کچێک .... هۆکاری مردنی براکەی بێت چ کچێکە ؟!ئەم قسەیەی ئازاری دام نەمدەتوانی هیچ بڵێم نەشمدەویست فرمێسەکانم ببینێت بۆیە بەم شێوەیە هاتم بۆ دەرەوە.



ئیان:واتا تۆ هۆکاری مردنی براکەتی؟!چۆن یانی؟!


یونسوو:تەنیا ئەوە بزانە کە براکەم منی ڕزگار کرد و
لە شوێی من ئەو مرد،ئەوەندە بچووک بووم خۆم
بیرم ناکەوێتەوە"


ئیان:خۆت بە هۆکار مەزانە ئەمە تەنیا ڕووداو بووە"



یونسوو:بە زۆر بڕوام بە خۆم هێنا کە ڕووداوە بووە
بەڵام باوکم واناڵێت"


ئیان:هەرچۆنێک بێت لەوانەیە ئەویش لە دۆخێکی خراپدا بێت،باوکتە لەهەموو کەسێک باشترە بۆت،دڵنیام گەر ئێستا بزانیت شتێکی بەسەردا هاتووە بەبێ دودڵی دەچیت بۆ نەخۆشخانە و دەگری.


یونسوو:بە دڵنیاییەوە،ئەو ڕەفتارەی خۆم بە دڵە کە دەتوانم بە زوویی ڕووداوە ناخۆشەکان لەبیر بکەم وا
ڕەفتاریش بکەم کە هیچ ڕووی نەداوە،وە هەر کەسێک بێت خراپەشم لەبەرامبەردا بکات داوای لێبوردن بکات دەتوانم وەک پێشتر بم لەگەڵی،بەڵام بەڕای تۆ ئەمە گەمژایەتی نیە؟زۆر جار هەست دەکەم بەوشێوەیە لاواز دەمبینن.


ئیان:بەدڵنیاییەوە نەخێر وانیە،لەراستیدا کەسی لەم شێوەیە میهرەبان و دڵ باشن،دەبێ سوپاسگوزار بن کەسێکی وەک تۆ لەژیانیان دایە،وە ئەو کەسانەی کەبە خراپی و خۆبەزلزانیەوە رەفتار دەکەن زۆر زیاتر ئازاز دەچێژن تاڕادەیەک توشی نەخۆشی دەروونی دەبن،بەڵام خۆیان وا نیشان نادەن.



Sun connectionsWhere stories live. Discover now