ئێستایش لە دۆخی 'نازانم' دام بۆچی دەبوو ئەمانە ڕوویاندابا!

29 12 4
                                    

Yoon suh pov"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Yoon suh pov"



زۆربەی کات کە بمەوێت بپەڕمەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە
ئەو ڕوداوەم بیر دەکەوێتەوە کە نزیکەی ١٦ ساڵ بەر لە ئێستا ڕوویدا.




من لە تەمەنی دوو ساڵیدا بووم،لەڕۆژی لە دایکبونی مندا
هاتبووینە دەرەوە.



ئەوکاتە زۆر بچووک بووم ڕووداوەکانم بەباشی بیر ناکەوێتەوە،بەڵام بەو شێوەیە ڕووداوەکە ڕووی داوە.


لەوڕۆژەدا لەگەڵ خێزانەکەمدا بەبۆنەی ئاهەنگێرانی ڕۆژی بوونی من هاتبوینە دەرەوە،پاش ئەوەی کە وێنەی خێزانیمان گرت باوکم لەگەڵ وێنەگرەکە قسەی دەکرد.


من و براکەم و دایکیشم چاوەڕێی باوکم بووین،لە چاوتروکانێکدا من بەرەو سەر شەقامەکە ڕۆیشتووم.




براکەم هاتووەو منی لە ناوەراستی شەقامەکە لاداوە هەر کە منی لاداوە ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە.



دایکم دەڵێت لەماوەی کەمتر لەنیو خولەک ئەو شتانە ڕویاندا ئێستاش نازانم چۆن تۆم نەبینیوە کە بەرەو سەرشەقامەکە ڕۆیشتوویت'




ئۆتۆمبێلەکە بەخێرایش خۆی لێ نەداوە بەڵام خوێن بەربونێکی زۆر لە ناوەوەی مێشکی هەبووە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.



ئەو کات براکەم ٧ ساڵان بوو گەر ئێستا لە ژیان دا بمایە
٢٣ ساڵ دەبوو..





براکەم ژیانی ڕزگارکردم بێ ئەوەی لەبیرم بێت،باوکم لەوکاتەوە خۆشەویستی بۆمن کەمبووەتەوە،ئەوکات منداڵێکی بچووک بووم تا یەو ڕادەی هیچم بیرناکەوێتەوە.



بەهۆی رەفتاری باوکمەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەمیشە خۆم بە خەتابار دەزانی،بەردەوام پشتگوێی دەخستم.



ئێستاش نازانم بەهۆی منەوە بووە یان نا'


تا تەمەنی ١٥ ساڵی بەم شێوەیە بیرم دەکردەوە کە بەهۆی منەوە بووە گەر من نەچووبام بۆ شەقامەکە ئەوا ئەویش نەدەهات بۆ ڕزگارکردنم.

بەڵام ئێستا بیردەکەمەوە دەزانم خەتای منیشی تێدابوو بەڵام منیش نەمدەویست بەو شێوەیە بێت،ئەوکات منداڵێکی بچووک و پاک بووم هیچ شتێکم نەدەزانی.

Sun connectionsWhere stories live. Discover now