«ڕۆژێکی تەواو ناوازە بوو بەڵام هەست بە شەرمەزاری دەکەم»

33 9 18
                                    

ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن✨🎀>>>

Yoon suh pov"

ئێستا لە ڕێگاین بۆ خواردنی تۆکبۆکی،بەراستی من خۆم زۆر زۆر هەست بە برسیەتی دەکەم دڵنیام ئەوانی تریش بە هەمان شێوەن.

سیونگمین:هاوڕێیان بەراستی دەمەوێ زۆربەی کات هەموومان بەیەکەوە بچینە دەرەوە زۆر چێژ بەخشە.

وا دیار بوو هەموویان لەگەڵ قسەکەی سیونگمین هاوڕا بوون.

یونسوو:لەگەڵ ئەم قسەیەتم سیونگمین لەمەودوا زۆربەی کات چوونەدەرەوە دادەنێین"وتم بە زەردەخەنەوە"

گەیشتینە خواردنگەکە نابی و بیۆل داوای 'تۆکبۆک'یان کرد، دانیشتوین بە بێدەنگی وا دیارە دووبارە کەس قسە ناکات.

سونگهون:ئەوە شتێکی زۆر سەیرە کە هەموومان بەیەکەوەین و تۆکبۆکی دەخۆین بەراستی بڕوا ناکەم.

ئیان:وادیارە ئێوە تەنها هاوپۆلن،بۆ ماوەی چەندە لە پۆلێکدان؟

نیکی:وا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت کە لەگەڵ بیۆل و نابی و یوونسو و مێیڵی لە پۆلێکداین،بەڵام من و سونگهون و سیونگمین نزیکەی ٤ ساڵ دەبێت یەک دەناسین.

ئیان: بەڵام دوو ساڵە ئێوە یەکتر دەناسن دەبێت هەر جارێک بێت لە پێشتردا بەیەکەوە چوبێتنە دەرەوە.

یونسوو:ئیان بە پێی ئەوەی ئەو کچانەی من  گۆشەگیرن و
حەزناکەن کەسی نوێ بناسن دەبێت هەوڵێکی یەکجار زۆر بدەیت تا بە تەواوی دەبن بە هاوڕێت".

ئیان:ئەوەندە گۆشەگیرن کە لەگەڵ پۆلەکەتاندابۆ ماوەی دوو ساڵە بەیەکەوەن و نەچونەتە دەرەوە؟

نابی: بەڵێ،هاوڕێی باش هەیە بەڵام دۆزینەوەی ئەوەندە ئاسان نیە، ئەگەر بمەوێت دەتوانم ڕۆژانە دەیەها کەس کە بە ناو هاوڕێبن خۆمیان لێ نزیک بکەمەوە بەڵام ئامادە نیم هەرگیزاو هەرگیز بچمە ناو پەیوەندیەکەوە کاتی بێت و تەنها بۆ ساتێک بێت"نابی زۆر بەجدییەوە ئەم قسەیەی کرد".


مێیڵی:هەروەها منیش هیچ هەستێکم تێدا نیە وام  لێبکا حەز بکەم کەسێکی  کۆمەڵایەتی بم و هاوڕێیەتی بکەم.

بیۆل:قسەکانی ئەم دوانە زۆر راستە هەمان بیرۆکەی ئەوانم هەیە،ناسینی کەسی نوێ بەناو هاوڕێ پێویست ناکات لە کۆتاییدا هەر دەگۆڕێن و دەڕۆن کۆتاییەکەی ڕوونە کە چۆنە کەواتە چ پێویست دەکات هەوڵی ناسینی کەسی نوێ بدەم!

کوڕەکانیش وەک ئەوەی گوێ لە مامۆستا بگرن زۆر بە ئاقڵیەوە گوێیان گرتووە.

سونگهون:راستە منیش کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتی نیم وکەسێکی زۆر گۆشەگیریش نیم بەڵام چەند هاوڕێیەکم هەیە سیونگمین و نیکی ئیان لەو سێیە زۆر نزیکم بەڵام نائاسودەش نابم بە ناسینی کەسی نوێ.

Sun connectionsWhere stories live. Discover now