تێدەگەیت کە قسەکردن هیچ سودێکی نیەوهیچ ناگۆڕێت بۆیە بێدەنگ بوون هەڵدەبژێریت .

27 11 6
                                    

Yoon suh pov:


بۆ دوومانگ دەچێت کە لە بوساندام،ژیانکردن لێرە
کەمێک جیاوازە.




هەر وەک ئەوەی چاوەڕێم دەکرد،یونسووێکی نوێ
ژیانێکی نوێ،ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە باباسی
خۆم و ژیانکردنم بکەم"


لەسەرەتای هاتنمان بۆ ئێرە هەفتەیەک بەردەوام لە ماڵەوە دەبووم،پاشان بڕیارمدا بچمە دەرەوەو سەیری بوسان بکەم.


بوسان دووم گەورەترین شاری کۆریایە،چەندەها
شوێنی جیاوازی هەیە.


ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاوم کەناردەریای هایوندایە
تاکە شوێنە کە زۆر حەزی پێدەکەم.

ئێستاش لە کەنار دەریای هایوندام،زۆربەی کات لەوێ
دادەنیشم و  بیردەکەمەوە.


زۆربەی کاتەکانم بە تەنیا بەسەر دەبەم تا ئێستا هیچ کەسێکم نەناسیوە،ناشمەوێت لەکەس نزیک ببمەوە.


هەموو کاتم بەبێ دەنگی بەڕێدەکەم،پێشتر دەمویست لەگەڵ کەسێک بم و قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام ئێستا لەگەڵ مرۆڤەکان ئاسوودەنیم.



تێکەڵ بونم لەگەڵیان هیچ چێژێکم پێ نابەخشێت،
ناشمەوێت بیر لەوە بکەمەوە لە ئێستادا تێکەڵیەکم هەبێت لەگەڵیاندا"



دڵنیام ئێستا گەر وەک پێشتر بام نیوەی گەڕەکەیم
دەکرد بە هاوڕێم"


بەڵام ئێستا شوێنێکی نوێ،"یونسووێکی جیاواز"


تەنانەت زۆرترین گفتوگۆم لەگەڵ ماڵەوە ١٠ خولەکە
بەکورتی وەڵامیان دەدەمەوە،گەر زۆر پێویست نەبێت
قسە ناکەم.


ڕۆژی وا هەیە چوار بۆ پێنج کاتژمێر یەک پیتیشم لەدەم
نەهاتۆتە دەرەوە"



تێدەگەیت کە قسەکردن هیچ سودێکی نیەو
هیچ ناگۆڕێت بۆیە بێدەنگ بوون هەڵدەبژێریت
بەڵام چ بێدەنگ بوونێک کە هەزارەها قسەی لە
دواوەیە"



سوودی قسەکردن چیە کە هیچ شتێک ناگۆڕێت؟
بۆچی دەبێت بێدەنگ ببین لە کاتێکدا هەزارەها
قسەمان لە ناخدایە؟


بەڵام هەندێک جاریش بێدەنگی جوانترینە"


کەوتومەتە حاڵەتی'نازانم'

نازانم حاڵم باشە یاخود نا.

نازانم دەمەوێت قسە بکەم یاخود نا.

نازانم ناسینی کەسی نوێ بەهەمان شێوە چێژم
پێدەبەخشێت یاخود نا.

بەڵام ئەو پرسیارەی کە زۆر لە مێشکمدا دووبارە دەبێتەوە
ئەوەیە کە دەبێت بۆچی شتەکان وا ڕوویاندا با"

پاشان بەخۆم دەڵێم ئەوەی ڕوویدا ڕوویدا پێویستە
ئێستا خۆم لەگەڵ بارودۆخەکە ڕابێنم.



Sun connectionsWhere stories live. Discover now