بوونی دەریا و کەسی دڵخوازم ئەمە باشترین بەشی ژیانم دەبێت..

24 11 20
                                    

Ian's pov"

یونسوو تەواوی ئەم کاتە چاوی لەسەر دەریاکەیە،منیش
چاوم لەسەرئەوە.

یونسوو:وابزانم ئەوەندە سەیری منت کرد سەیری
خۆرئاوابونەکەت نەکرد'

ئیان:بۆچی سەیری ئەو خۆر ئاوابوونە بکەم لەکاتێکدا
خۆری من لە تەنیشتمەوە!

یونسوو پێکەنینێکی بە شەرمەوەی کرد.

یونسوو:بوەستە وابزانم تۆ وتت گەر خۆشەویستی پێشووم بگەڕێتەوە لام قبوڵی دەکەمەوە؟

ئیان:نەخێر من وام نەوت.

یونسوو:نەخێر نەخێر وات وت!


ئیان:یا من کەی وام وتووە ئەی نەموت هەرگیز قبوڵی ناکەم!

یونسوو:تەواو گاڵتە دەکەم،بەڵام چەند ساڵ پێش ئێستا
خۆشەویستت بوو؟


ئیان:سێ ساڵ بەر لە ئێستا بەڵام بۆ ماوەی دوومانگ
لە ژواندا بووین ئەوکاتە ئاشقی کەسێکی هەڵە بوبوم.

یونسوو:باشە ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستایە بەڵام ئەو کەسە چۆن بوو؟


ئیان:کەمێک لوت بەرز بوو بەدوای ناوبانگەوە بوو
ئیتر خیانەتی لێم کرد.

یونسوو:یاا ئەو گەمژەیە چۆن توانیویەتی خیانەت لە کەسێکی وەک تۆ بکات!

ئیان:وازی لێبێنە من ئێستا باشترین و جوانترین خۆشەویستم هەیە!

یونسوو:هەروها منیش.

ئیان:دەپرسم کە تۆش خۆشەویستت هەبووە؟


یونسوو:نەخێر،لەوانەیە کەسێک هەبوبێ پێم جوان بوبێت
بەڵام لە پەیوەندەی خۆشەویستی نەبوومە.


ئیان:وواا واتا من بەبەختم کە یەکەم خۆشەویستی تۆم.

یونسوو:بەڵێ ڕقم لە خۆشەویستی بوو بەڵام کاتێک
تۆم بینی خۆشەویستیشم خۆشویست"


ئیان:بۆ هەمیشە ئەو هەستانەی لە ناختدایە بۆمی باس بکە،تۆ و قسەکانت باوەڕ پێنەکراون.


یونسوو:باشە ئوپا^-^


یوونسوو نامەیەکی بۆ هات'



ئیان:ئەمە کێ بوو.

یونسوو:مێیڵی بوو پرسی کە لە کوێم.

ئیان:کەواتە با بگەڕێنەوە کاتەکەیشی درەنگ دەبێت.

یونسوو:بوەستە ئیان ئێستا بچینەوە لای هاوڕێکانمان چی بڵێین؟

ئیان:تەنیا ئاشکرای دەکەین کە لە ژوانداین.


یونسوو:نازانم هەست دەکەم من ناتوانم بیڵێم.


ئیان:کەواتە من دەیڵێم.


Sun connectionsWhere stories live. Discover now