Vote&comment✨
Yoon suh pov:
دەمەوێ بزانم چۆن ئەو پشووە ئەوەندە بەخێرایی ڕۆیشت بەراستی هێشتا ئەو ماندوو بونەی چەند مانگە بەو چەند ڕۆژەی پشووە کۆتایی نەهاتووە.
وا خەریکم دەگەم بە قوتابخانە لەگەڵ ئەم بیرکردنەوانە،هۆکاری سەرەکی دڵخۆشی من لە قوتابخانە «هاوڕێکانمە» هەموو ڕۆژ دەمەوێ بە وزەو دڵخۆش بم و ئەوان دڵخۆش بکەم.
بیۆنگ جوو لە تەنیشتمە و سڵاوێکی کرد،منیش تەنها بە زەردەخەنەیەکی بچووک وەڵامم دایەوە*هەرکەسێکی ئاسایی تر با هەمان زەردەخەنەم بۆدەکرد*
دەتوانم بڵێم بیۆنگ جوو لە پۆلەکەماندا یەکەمین پلەی هەیە لە بێزارکەریدا.
ئێستا خەریکە هەر قسە دەکات منیش بەناچارییەوە گوێم بۆ گرتووە،بەردەوام دەپرسێت خەریکی چیت لەگەڵ وانەکانت چۆنی...ڕقم لەوە دەبێتەوە.باش بوو بیۆل'م بینی و سڵاوێکی بەدەستی کرد و هات و منی لەو گێژاوە ڕزگار کرد.
سوپاس بیۆل هاتیت و منت لەو دۆخە رزگار کرد'
بیۆل:گەر وا بێزارکەرە بۆت تەنها پێی بڵێ بوەستێت و هیچی تر وانەکات.
یونسوو: بیۆل هەرکەسێکی تر بێت ناتوانم بە راستەوخۆیی قسەیەکەی وای پێبڵێم.
بیۆل:کەواتە منیش هەموو ڕۆژێک ناتوانم ڕزگارت بکەم"
بەو قسەیەی پێکەنیم^-^
چووینە پۆلەوە مێیڵی و نابی وەستابوون بەبێدەنگی سەیری قاچەکانیان دەکرد،باوەشم لە مێیڵی داو سڵاوم لە نابی کرد.
جانتاکەم لەسەر مێزەکەم دانا،دووم مێزی لەلای پەنجەرە شوێنی من و مێیڵیە.
لە پێشمانەوە دایۆن و سووجی دادەنیشن
لە دوامانەوە سیونگمین بەتەنیا دادەنیشێت.بیۆل و نابی'ش لە ڕیزی ناوەراست دان لە یەکەم مێزدا.
هەرچوارمان لە پۆلدا راوەستابووین و سەیری هاوپۆلەکانمان دەکرد.
پۆلەکەمان لە ١٣ قوتابی پێکهاتووە:
سونگهون
سیونگمین
نیکی
بیۆنگ جوو
یۆنگ پیل
بیۆل
ناری
مێیڵی
دایۆن
سووجی
هارین
هەموو پۆلەکان ١٥-١٦ قوتابی تێدایە تەنها پۆلی ئێمە نەبێت بەمنەوە ١٣ قوتابیە.لە هاوپۆلە کورەکانمدا تەنها بیۆنگ جوو بێزارکەرە بەبێ سنوور،لەتەنیشت یۆنگ پیل'ەوە دادەنێشێت دەمەوێ بزانم یۆنگ پیل چۆن بەدەست ئەو کوڕەوە ماوە".
لە کچەکانیشدا هارین و ناری باشترین هاوڕێی یەکن بەراستی زۆر سەیر رەفتار دەکەن بەردەوام خۆیان دەردەخەن بۆ کورەکان بەراستی رقم لەوەیە.
دایۆن و سووجی'ش لە تەنیشت یەکەوەن لەیەکەوە نزیکن بەڵام باشترین هاوڕێی یەکتر نین بەهۆی ئەوەی دایۆن چەند مانگێکە گواستویەتیەوە ئەو قوتابخانەیە.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...