ناتوانم وشەیەک بۆ ئەم هەستانە دابنێم...

11 6 5
                                    

Ian's pov"

جونگ هیۆنگ:ئەمە سەیری چی دەکەیت وا زەردەخەنە دەکەیت؟

ئیان:هیچ شتێک.

هیۆنگ راستەوخۆ هاتە پاڵمەوە"

هیۆنگ:بوەستە.. ئەمە خۆشەویستەکەتە؟!


ئیان:بەڵێ بۆچی بە بێ مۆڵەتی من سەیری مۆبایلەکەم دەکەیت!؟"بە توڕەبوونەوە وتم"

هیۆنگ:بۆچی توڕە دەبیت کاتێکی تریش بێت هەر چاوم
پێی دەکەوت،کەی پێمانی دەناسێنیت؟

ئیان:راستە،نازانم هەرخۆی دوو ڕۆژە لە ژوانداین!

هیۆنگ:وواا پاش مانگێکی تر دەبێت پێمی بناسێنیت تێگەیشتیت؟!

ئیان:دەبێت ئەویش ئامادەبێت و خۆی بڕیار بدات ناتوانم
تەنها خۆم بڕیار بدەم.

هیۆنگ:ئای خوایە منداڵی ئێستا زۆر پێگەیشتوون!

ئیان:چەند مانگێکی تر دەبم بە ١٩ ساڵ ئێستاش هەر
وەک منداڵێک دەمبینیت؟


هیۆنگ:لەلای من هەر ئیان'ە بچوکەکەی پێشووی!

ئیان:تۆش پەلە بکە و خۆشەویستێک بدۆزەوە!


هیۆنگ:لە کۆلێژ دەزانیت بەهۆی جوانیەکەمەوە ڕۆژانە
چەندەها کچ داوای ژوانم لێدەکەن!


ئیان:قسەی هەموو کاتێکت کەواتە بۆچی بە یەکێکیان ڕازی نابیت؟

هیۆنگ:چاوەڕێی ئەوەم بەیەکەم نیگا ئاشقی کچێک بم
ئەوکاتە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابم.


ئیان:بۆ ماوەی چەند ساڵە هەمان قسە دەکەیت هیوادارم
ئەو کەسە لەکاتێکی زوودا بیبینت!


هیۆنگ:دەبێت ئارامت هەبێ شتە باشە و جوانەکان
بەهۆی ئارامگرتنەوە بەدەست دێن!


ئیان:ئەم قسەیەم بە دڵ بوو!

هیۆنگ:ناوی چیە؟

ئیان:کێ؟

هیۆنگ:گەمژە "خۆشەویستەکەت"!

ئیان:ناوی "یونسوو"ە هاوپۆلمە.


هیۆنگ:دەمەوێت بە خێرایی خۆشەوسیتی برابچوکەکەم
ببینم پاش چەندەها ساڵ ئێستا خۆشەویستی هەیە ناوازەیە!

ئیان:دەبێت ئارامت هەبێت هەروەک خۆت وتت!

هیۆنگ:دڵنیابوومەوە ئێستا تەواو گەورەبوویت!


ئیان:بەڵێ پێتچۆنە بچین کەمێک یاری تۆپی پێبکەین و
دووبارە براوە ببم؟


هیۆنگ:خۆم فێری یاری کردنم کردیت بڕوا ناکەم
وا بە مامۆستاکەت دەڵێیت؟

ئیان:دەبێت قبوڵی بکەیت قوتابیەکە لە مامۆستاکە باشتر ببێت!

هیۆنگ:با بچین و یارییەکە بکەین بڕۆو تەلەڤزیۆنەکە دابگیرسێنە!

Sun connectionsWhere stories live. Discover now