دوورگەی جێجو چاوەڕێی ئێمە دەکات!

20 10 2
                                    

Yoon suh pov"

دایکە پانتۆڵە کابۆییەکەم لە کوێیە؟'بە هاوارەوە وام وت"

دایکم:بڕۆ سەرەوە بیهێنە شوشترابوو ئێستا وشک بۆتەوە.


چووم و هێنامە خوارەوە،جانتاکەم ئامادە دەکرد
لەراستیدا سێ دەستە جلم داناوە،لەگەڵ هەندێک ماکیاژ.


کەش و هەوای سیئۆل هەر کاتە و بە شێوەیەکە،دوێنێ
باران بوو ئەمرۆ خۆرەتاوێکی گەرم بوو بەپێی کەش و هەواکەش بێت سبەیش بەم جۆرەیە بۆیە بۆ بەیانی جلی بەهارە دەپۆشم.


تکایە ناتوانم خۆم بگرم تاوەکو سبەی دڵنیام بەیانی
باشترین دەبێت وە لە دورگەی جێجو واا دەچم و
دەریا دەبینم چەندێک ئاشقی دەریام ⋆.˚𖦹𓆝


لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم کاتژمێر بۆ ١١دەچوو،دەمەوێت
بخەوم بەڵام خەوم لێناکەوێت بێگومان بەهۆی بەیانییەوەیە بەپەرۆشم زۆر زۆریش.


چەندەها جار ڕووم کردەوەتە ئەملا و ئەولا بەڵام خەوم لێناکەوێت.

یەک ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی بخەوم،چووم کتێبی بیرکاریم
هێنا بەمەبەستی ئەوەی بخوێنم پاش پێنج خولەک
باوێشکم دەدا.

ئەمە ڕێگای منە بۆ ئەوەی گەر بمەوێت بخەوم و خەوم لێنەکەوێت.

چاوەکانم داخست و خەو بردیمەوە...

_____

بەر لەوەی زەنگەکە لێی بدا من هەڵسام،چووم خۆم شوشت هەروەها ددانەکانیشم.


قژم وشک کردەوەو خۆم ئامادەکرد پانتۆڵێکی کابۆییم  پۆشی لەگەڵ تیشێرتێکی سپی و  قەمیسێکی زەرد کە قۆچپەکانم دانەخستبوو هەروەها لەگەڵ کۆنڤێرسێکی سپی.

جانتاکەم هەڵگرت و چوومە خوارەوە دایکم نانی بەیانی
ئامادە کردبوو،بەخێرایی هەندێکم خوارد.

دایکم:یونسوو ئاگاداری مۆبایلەکەت بە زوو زوو پەیوەندیت پێوە دەکەم.

یونسوو:بێخەمبە دایکە.


یونجوو:واتا تا بەیانی نایەیتەوە؟

یونسوو:بەڵێ وا وادابنێ کە هیچ خوشکێکت نیە ئەم هەستە تاقی بکەوە.

یونجوو:بەڵام بیرت دەکەم..

یونسوو:ئای خوایە وەرە باوەشێکم بدێ گەمژە زوو دەگەڕێمەوە بۆچی وا دەکەیت؟


باوەشێکم لێدا و پێموت زوو دەگەڕێمەوە.

دایکم:ئەی باوەش بە من نادەیت؟


هەرسێکمان یەکترمان لە باوەش گرتبوو،باوکیشم تەنیا
سەیری دەکردین.

یونسوو:ئێستا من دەبێت بڕۆم خواتان لەگەڵ ئاگاداری خۆتان بن،هەروها تۆش باوکە.

Sun connectionsWhere stories live. Discover now