دەبێت باشترین هەوڵ بدەین لە پێناو دڵخۆشکردنی یەکتردا..

26 10 8
                                    

ئەم بەشەی بیۆل'یش هەر لەلایەن خۆیەوە نووسراوە،دووبارە هەمان دڵخۆشی بەڵکوو زیاتریشم دەستکەوتەوە بە خوێندنەوەی ناوازەیە هەموو وشەیەکی😭.
missnabiie_

Byeol's pov:

خەریکم خۆم ئامادە دەکەم بۆ قوتابخانە جلە فەرمیەکانم لەبەرکرد  ئەمڕۆ قژم کەمێک جیاواز دەبەستم کەمێک بەرز بەستیم نازانم بۆچی بەڵام ویستم وابێت  لەگەڵ کەمێک لیپ گلۆس هەمیشە دەمەویت ڕێک دەرکەوم  ئەوەش تەنیا دەمەوێت خۆم بەڕیکو پێکی ببینم بۆ هیچ کەسێک نیە  گرینگی بەوە نادەم کەسانی دەروبەرم چۆن دەمبینن .

ئێستا ئامادەم پێویستە بڕۆم بەرلەوەی دوابکەوم وەک هەمیشە ماڵێکی سارد و بێدەنگ دایکم و باوکم هەمیشە سەرقاڵن ئەوەندەی گرینگی بە کارەکانیان دەدەن ئەوەندە گرینگی بەوەوە نادەن کە ئەوان کچێکیان هەیە  زۆر بەکەمی دەیانبینم لەوانەیە هەفتەی دوو جار  بەتەواوی ڕوخساریان ببینم من قسە ناکەم ئەوانیش هەوڵی ئەوە نادەن بمدوێنن  وەکو ئەوە وایە سێ کەسی بەتەواوی بێگانەبین لەماڵێک بژین ئەتوانم ئەوان تاوانبار بکەم کە من کەسێکی کۆمەڵایەتی نیم ناتوانم پەیوەندی دروست بکەم  هەموو شتێک لەخۆم فێر بووم لەکاتێکدا منداڵەکانی تر دایکو باوکیان  قسەیان بۆ دەکە و ئامۆژگاریان دەکەن  من شانازی بەخۆمەوە دەکەم بەتەنیا توانیومە لەوان باشتر فێربم.

بەهەرحاڵ من هاوڕێم هەیە کە بەبێ دوودڵی دەتوانم ئەو نازناویان پێ بدەم نابی،یوونسو،مێڵی زۆر شت لەوان فێربووم بەڕاستی هەست بەئاسودەیی دەکەم  لەگەڵیان هەرگیز لەوەناترسم بیروڕاکانم باس بکەم لای ئەوان  هەمیشە ڕزگارم دەکەن لە دۆخە سەختەکان بەتایبەتی یوونسو  ئەتوانم بڵێم بۆ دەیان جار منی ڕزگار کردوە لەدەست ئەو سوکانگە گەمژەیە  ئەو کچێکی سەرشێتە بەڵام دڵکی پاکی هەیە بەڵام هەندیک جار بێزارم دەکات بەوەی کە لاسایم دەکەتاوە بەڵام ئەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاسی بکەم بۆ نەک تەنیا ئەو بەڵکو مێڵی و نابیش پێیان بڵێم کەچەند بۆ من بەنرخن  بۆم کە چەندە هەست بەپارێزراوی دەکەم کەچەندە دڵخۆشم دەکات کە پێکەوەین.

وە ئەمەوێت سوپاسی نیکی بکەم بۆئەو ڕۆژەی کە لە چێشتخانەکە بووین  لەبەر ئەوە دوێنێ خواردنەوەیەکی وزەبەخشم بۆ کڕی بۆ ئەوەی ئەوجارە بەهێزتر لەو گەمژەیە بدات  وا گەیشتم بەقوتابخانە لەپاسەکە هاتمە خوارەوە بینیم یونسو نابی و مێڵی وا دەچنە ناوقوتابخانە بەپەلە ڕۆشتم بۆ ئەوەی بگەم بەلایان.

گەیشتمە لایان و سڵاوم لێکردن و یونسوو وتی(سڵاو ئەستێرەی قوتابخانە)  وتم (بەس پێم بڵێ ئەو هەموو وزەیە چیە بەو بەیانیە )چاوێکم لێسوڕاند  ئەویش خەریکە پێم پێ دەکەنێت ددانە کەروێشکیەکانی دەرکەوتون  نابی و مێڵیش خەریکن قسەدەکەن کەنازانم لەسەر چیشە زۆر جدی دەردەکەون  ڕووم سوڕاند نیکیم بینی خەریک بوو دەڕۆشتە ژورەوە  بە کچەکانم وت ئێستا دەگەڕێمەوە رۆشتم .



Sun connectionsWhere stories live. Discover now