Yoon suh povبڕوا بە چاوەکانم ناکەم چۆن دەبێت ئەم شوێنە وا تایبەت
بێت!دەریاکە چەند جوان دەردەکەوێت،بەبینینی چاوەکانم
فرمێسکیان تێدا وەستابوو،وا هەست دەکەم هیچ شتێکی
ناخۆش بوونی نەبووە لە ژیانمدا کاتێک سەیری دەریاکە دەکەم.لەکۆتایدا گەیشتمە شوێنی دڵخوازم!
مێیڵی:یونسوویا تۆ باشیت؟
یونسوو:لێرە بم دەکرێت باش نەبم بڕوا بە چاوەکانم
ناکەم!نابی:یەکەم جارمە بەو شێوەیە بتبینم.
یونسوو:منیش یەکەم جارمە بەم شێوەیە هەست بکەم!
بیۆل:بەسە دراماتیکی مەبە.
یونسوو:بەراستمە نواندن ناکەم دەزانیت چەندێک دەریام
خۆشدەوێت!بیۆل:باشە مەگری بۆخۆت سەیری بکە.
لەوکاتەدا هیچ دڵتەنگیەکم نەمابوو لەراستیدا بیرو
هۆشم تەنیا لەلای سەیرکردنی رووبارەکە بوو.مێیڵی:یونسوو ئێمە دەچین جانتاکانمان دەهێنینە خوارەوە تۆش دێیت؟
یونسوو:نەخێر من نایەم بەڵام دواتر بگەڕێنەوە بۆ لام!
بیرم لە هیچ شتێک نەدەکردەوە تەنیا سەیری ئەو دیمەنەم دەکرد،وەک ئەوەی بەبێ خەمی و ناخۆشی
لەدایک بوبم.نیکی:یونسوو دەزانیت نزیکەی ٢٠ خولەک دەبێت بەم شێوەیە وەستاویت!
یونسوو:بەراست؟!
نابی:بەڵێ چۆن هاتیت وا وەستای تەنانەت لە
شوێنی خۆشت نەجوڵاوی!مێیڵی:دەریاکە زۆر کاریگەری لێت کردووە!
یونسوو:وادیارە.
ئیان:کاریگەری زیاترت دەوێت؟
یونسوو:چی؟
هەموویان سەیری یەکیان کردوو بەرەو ناو ئاوەکە ڕایان کرد،بێگومان منیشیان لەگەڵ خۆیاندا ڕاکێشا بۆ ناو
دەریاکە.هەموومان ئاوەکە بەدەست بە یەکتر دادەکەین.
ئیان و سونگهون و نیکی سیونگمیان هەڵگرت و خستیانە ناو ئاوەکە!
مێیڵی:یاا وا لە خۆشەویستەکەم مەکەن!
من و نابی و بیۆل'یش مێیڵی'مان خستە ناو ئاوەکە!
یونسوو:ئێستا هەردووک خۆشەویستەکە لە ناو ئاوەکەدان"بە پێکەنینێکی زۆرەوە وام وت"
من و نابی سەیری یەکمان کرد لەمەبەستی یەکتر گەیشتین،راستەوخۆ بیۆل'مان خستە ناو ئاوەکە!
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...