قسەکانی کۆتاییم بۆ یەکەم چیرۆکی لەبیرنەکراوم.

80 10 50
                                    





یەکەم چیرۆکم کۆتای پێهات،هەستێکی تەواو جیاوازم هەیە کە ناتوانم دەریبخەم چ هەستێکە،بەڵام ئەزمونێکی تەواو جیاوازو نوێ و چێژ بەخش بوو بۆم،هەرگیز وێنای ئەوەم نەکردبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەم شێوەیە چیرۆک بنوسم و بڵاوی بکەمەوە،بەڵام هەموو ئەو کاتانەی کە پارتی نوێم دەنوسی تەواو چێژم لێ دەبینی،هەموو بیروهۆشم لەسەر نوسینی پارتی نوێ بوو پێش ئەوەی بخەوتبام دەمنوسی کە هەڵدەستام بەردەوامیم پێ دەدا،کە دەچوومە خول لە نێو پاسدا،لە پۆلدا بەر لەوەی مامۆستا بێت دەمنوسی،چەند جار بە دیار نوسینەوە خەوم لێکەوتووە،لە میوانداری واتا هەموو کاتێکم بۆ نوسین دانابوو،وە گریان بەدیار پارتێکەوە وە پێکەنین بەهۆی پارتەکانی ترەوە هەموو هەستەکان لە نێو دڵمدا ماونەتەوە هەموو ئەو شتە بچوکانە دەبن بە یادگاری ناتوانم بڕوا بکەم کە چەندە بە خێرایی کۆتایی هات،چەند بە وزە بوم بۆ نوسینی"

بە پەرۆشیەوە دەستم پێکرد دوایی هەستم دەکرد ناتوانم تا کۆتایی بەردەوامی پێبدەم بەڵام هاوڕێکانم هۆکاری سەرەکی بەردەوامی و دەستپێکی من بوون،لەهەمووشتێک زیاتر ڕاو بۆچونی ئەوان بۆم گرینگ بوو لەو کاتانەی کە پارتی نوێم دەنارد لۆیان چاوەڕێی ڕیاکشنەکانیان بووم
ئەوە زیاتر دڵخۆشی دەکردم وای دەکرد کە هانم بدات بە خێرایی پارتی نوێ بنوسم،وە بێگومان ئەوان چەندەها بیرۆکەی جیاوازو ناوازەیان پێداوم تا کۆتایی.


وە دەمویست بەشێکی زۆری یادەوەری هاوڕێیەتیە سەیرو سەمەرەکەمان
بیرمابا تا چەندەها ساڵی تر ئەمە بوونی بمێنێ بیرکردنەوە لەکچەکانم دڵخۆشم دەکات و بەردەوام زەردەخەنە دەکەم✨.


سوپاسی خۆم دەکەم کە دەستم بە نووسین کرد.

ئەگەر سەرەتا سوپاسی خۆم نەکردبا لەلایەن کچەکانمەوە دەکوژرام»

وە سوپاسی تایبەتی هاوڕێکانم  بکەم چونکە پاڵپشتی سەرەکی من بوون
تاکۆتایی هانیان داوم ناتوانم هەرگیز لەبیری بکەم کە چەندە پاڵنەر بوون.




گەر پێناسەیەکی کورتی کچەکانم بکەم وەک خوێنەرێک ئەوا دەڵێم"

نابی: نابی خوێنەرە ئیزعاجەکەمان بووە بێگومان ئەوها ئیزعاج
نەبا ئەوەندە بە خێرایی کۆتایی نەدەهات🎀»»»



مێیڵی: وە مێیڵی خوێنەرە سپۆیلەرەکەم بووە هەموو ڕوداوەکانی
دەزانی کۆتا پارت نەبی لۆم کردە سوپرایز بێگومان شۆک بوبو🎀»»»


بیۆل:ئالودەی چیرۆکەکە بوبو هەروەها نازناوی سمارتای پێبەخشرایە پاش ئەو چیرۆکە چەند سەیرە بەراستی🎀»»



وە زۆر زۆر  زۆر سوپاسی خوێنەران دەکەم سوپاسیان دەکەم ئەگەر تەنها
یەک پارتیشیان خوێندبێتەوە بێگومان ئەمە بۆ من مانابەخشە سوپاسی پاڵپیشتتان دەکەم ببورن بۆ هەر کەم و کوڕیەک گەر هەبوبێت ئامانجی من ئەوەبوو کە بۆ ساتێکی کەمیش بێت بتوانم دڵخۆشتان بکەم و هاوڕێیەتیە
سەیرو سەمەرەکەی ئێمە بناسن،هیوادارم توانیبێتم کارێک ئەنجام بدەم دڵخۆشتانی کردبێت ئەمە ئامانجی من بوو🌷.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 08 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Sun connectionsWhere stories live. Discover now