«ژیان واتا بینینی هەموو ڕوداوێک»

45 11 6
                                    

ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن🦋.

Yoon suh pov:

بەراستی هیچ وزەیەکی ئەوەم نیە بچم بۆ قوتابخانە  سەرتاپای گیانم دێشێ،بەڵام نامەوێت وانەکانم لەدەست بچێ بەپێی ئەوەی کۆتا ساڵمە دەبێت بەباشی بخوێنم و خۆم ئامادە بکەم بۆ تاقیکردنەوەکان.

هەموو ڕۆژێک بە پاس بڕۆ بۆ قوتابخانە و وەرە ماڵەوە
بەراستی تاقەتپڕوکێنە،لە ئێستادا لە هەموو شتێک بێزارم
خوێندن،ماڵەوە،فرۆشگای مریشکەکە،مۆبایل
دەمەوێ لەهەموو ئەوانە دوور بم بەس بەبێ خەمی دانیشم و بیر لەوەنەکەمەوە دەبێت بخوێنم.

هەرچۆنێک بێت بچم نان بخۆم و خۆم ئامادە بکەم.

دایکم:وەرە خواردنەکە ئامادەیە،سەرەتا کوپێک شیر بخۆ.


یونسوو:باشە دایکە.

دایکم هەستی پێکرد کە بێزار و ماندووم"


قاچت چۆنە باشە'دایکم وای وت لەگەڵ قسەکەی ئەو بیرم کەوتەوە گەرنا لەبیرم نەبوو.


یونسوو:دایکە بڕوا بکە لەگەڵ قسەی تۆ بیرم کەوتەوە کە کەوتم و قاچم ئازاری پێگەیشت.

دایکم:ئێ باشە وادیارە بەتەواوی باش بویت.


یونسوو:بەڵێ بەڵێ بەس ماندووم نازانم بۆچی.


دایکم:هەر کاریگەری خوێندنەکەتە هەوڵ بدە بەسەریدا زاڵ بی و ئامانجەکەت بیرخۆت بهێنەوە دڵنیام باشتر دەبیت.

یونسوو:باشە دایکە هەوڵدەدەم.

دایکم:ئەو هاوڕێیەی دوێنێ شەو تۆی هێنایەوە وابزانم تازە هاتوە بۆ قوتابخانەکەت باست نەکردووە.

یونسوو:بەڵێ بەڵێ هەر ماوەیەک دەبێت هاتووە،بەڵام پێشتر ئەوم بینیوە یانی بەرێکەوت ئەوکاتیش هەر یارمەتی دام.

دایکم:بەراست کەی بینیوتە ناوی چی بوو؟


یونسوو:ئیان ناوی ئیان بوو،ئەو ڕۆژەی لەگەڵ هاوڕێکانم چووم بۆ شاری یاری بینیم وادیاربوو لە خواردنگەی ئەو شوێنە کار دەکا،جزدانەکەم بیرچوو پێی دامەوە.


دایکم:هەر دیارە کەسێکی باش و یامەتیدەرە،کەسێکی ڕووخۆش و کراوەشە لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێزە.


یونسوو:بەڵێ راست دەکەیت لەیەکم بینیندا هەڵسەنگاندنەکانت تەواو دەرچوون.

دایکم زەردەخەنەیەکی کرد"

_____

Yoon suh pov:

یونسوو:چی بووە مێیڵی بۆ وا سەیرم دەکەیت؟

مێیڵی:سەیری مۆبایلەکەت بکە بزانە لە دوێنێ شەوەوە چەند نامەم بۆ ناردوویی.



یونسوو:ببورە دوێنی هەر کە چوومەوە جانتاکەم لە ژووری میوانەکان بوو،دواتر چوومە ژوورەکەم ڕێک خەوتم زۆر ماندوو شەکەت بووم.



Sun connectionsWhere stories live. Discover now