ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن✨.
Yoon suh pov:بینای C ژووری ژمارە ٢٠،باشە بەڕێزم ئێستا مریشکە سورکراوەکە دەگات بەدەستان.
دایکە دوو مریشکی سورکراوە ئامادە بکە دەبێت بیگەیەنم.
بەراستی ڕێگا زۆر قەرەباڵغە،هەر وادەبێت چونکە ئێوارەیە و زۆربەی خەڵکی بەرەو ماڵەوە دەچن،بەڵام زۆر باشە کە مانتۆڕم پێیە زۆر بە ئاسانی دەتوانم بە نێوان ئۆتۆمبێلەکان بڕۆم،بەراستی چێژی لێ دەبینم لەوانەیە زۆربەی کەس ئەم کارەی پێ سادە و شەرم بێت بەڵام بەرای من هیچ کارێک شەرم نیە چونکە دەبێت باش کار بکەی تا پارە بەدەست بهێنی و ئەو شتانەی پێ دابین بکەی کە دەتەوێت.
لەنێو فیلمەکاندا کاتێک کچێک و پیاوێک بەتەنها لەنێو بەرزکەرەوەکەدا دەبن پیاوەکە کچەکە دەکوژێت و رادەکات،ئێستا هەست دەکەم دەکوژێم تکایە نامەوێت بکوژرێم تازە من ١٨ ساڵم و ئاواتەکانم ماوە بەدی بێنم.
ئەو پیاوە زۆر گوماناوییە خۆ بشمکوژێ کەس لەگەڵم نیە تا زوو پەیوەندی بۆ ئەمبوڵانس بکات و ڕزگارم بکەن.
بە ڕوخسارمەوە دیارە کە چەند پەشۆکاوم و دەترسم
خوایە بەر لەمن دەرچێت و نەمکوژێت"بەبەردەوامی
ئەوە قسە لە مێشکم دا دەسوڕایەوە"باش بوو بەر لە من دەرچوو لە بەرزکەرەوەکە هەر کە دەرچوو هەناسەیەکی قوڵم و دایەوە بەڵام هەر کەسێکی تر با وەک من بیری دەکردەوە پیاوێکی باڵابەرز و زل بوو جلەکانی رەش بوون کەمێک تاتۆی بە جەستەیەوە بوو روخسارێکی سامناک و بێدەنگی هەبوو هەرچۆنێک بێت تێپەڕی و ئێستا دەژیم.
بەڕێزم ئەمە داواکارییەکە،سوپاس بەهیوای ئەوەی چێژی لێ ببین.
نامەوێ دووبارە بیانەوێت بمکوژن ئەم جارە بە پەیژەکاندا دەرۆم بەڵام ئەگەر بەرزکەرەوەکە کەسی تری تێدا بوو ئەوە بە بەرزکەرەوەکە دەچم بۆ خوارەوە.
بەڵێ ئاسوودەبوم کە بەرزکەرەوەکە کەسی تری تێدابوو ئەگینا دەبا بەو هەموو پەیژەدا بچم بۆ خوارەوە.
ئەم کەشەی ئێستا پێچەوانەی ساتێک پێش ئێستایە ئافرەتێک کە منداڵێکی هەیە و دەستی گرتووە تەمەنی ٢،٣ساڵ دەبێت،لەگەڵ پیاوێکی بەتەمەن لە بەرزکەرەوەکە دایە.
ئەم منداڵە بەردەوام ئاوڕم لێ دەداتەوە زۆر خوێن شیرینە
هەر کە سەیرم دەکات دەموچاوێکی پێکەنیناوی بۆ دروست دەکەم و پێدەکەنێت،شیرینیەکم پێدا لە شێوەی مراوی بوو،سەری بۆم دانەواندەوەو سوپاسی کردم بەراستی منداڵێک لەم تەمەنە چۆن دەبێت ئەوەندە شیرین و ژیکەڵە بێت.زۆربەی کات کاتێک داواکاریەکان دەگەینم پاشان دەچم بۆ پارکێک کە زۆر بەی کات بەتەنها دەچم بۆ ئەوێ، هەندێک لەو شوێنە دادەنیشم دواتر دەچم بۆ ماڵەوە.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...